هەدەپە لە سویسرا هەڵمەتێکى بەرفراوان بەڕێوەدەبات

لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی سویسرا، کۆبوونەوەی گەل ساز کران و جەخت لەوە کرایەوە، کە بۆ پاشەڕۆژی گەلانی تورکیا هەدەپە تاکە ئەلتەرناتیڤە.

لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی سویسرا، کۆبوونەوەی گەل ساز کران و جەخت لەوە کرایەوە، کە بۆ پاشەڕۆژی گەلانی تورکیا هەدەپە تاکە ئەلتەرناتیڤە.

پلاتفۆرمی هەڵبژاردن دژ بە دیکتاتۆر کە بۆ پشتیوانی لە هەدەپە و پاڵێوراوی بۆ سەرۆک کۆماریی سەڵاحەدین دەمیرتاش دروست بووە، بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی گەل دەدات.

لە شارەکانی راپەرسویل، لوزەرن، سینت گالەن، وینتەرتور، تون و فریبورگی وڵاتی سویسرا کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دران و دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ زانیاری پێشکەش کرا. هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە هەدەپە بۆ پاشەڕۆژی گەلانی تورکیا تاکە ئەلتەرناتیڤە.

لوزەرین

کۆبوونەوەی گەل لە شاری لوزەرینی سویسرا، لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد 'جەدەکە' بەڕێوەچوو، چەندین کەس لە گروپە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. تورگوت ئۆکەر سەرۆکی فەخریی فیدراسیۆنی یەکێتیی عەلەوییەکان لە ئەوروپا، جومعە ئالاک و هاوسەرۆکی جەدەکەی سویسرا وتەیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

سەرەتا ئۆکەر زانیاری دەربارەی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کرد و وتی "گەلانی تورکیا لە دیکتاتۆریی ئەردۆغان بێزار بوون و لە ٢٤ی حوزەیراندا تاکە ئەلتەرناتیڤێک کە هەیە هەدەپەیە".

ئۆکەر راشیگەیاند "هەموو گەلانی بندەست لەناو هەدەپەدا کۆبوونەتەوە و یەکێتیی و یەکگرتووی نێوان گەلانیش ترسی خستووەتە دڵی ئەردۆغان و ئەوانەی کە پشتگیریی لێ دەکەن. ئیدی هەموو کەس باش ئەوە دەزانێت کە هەدەپە بووەتە هیوای گەلان. هیچ کەسیش ناتوانێت ئەو هیوایە لەناوبەرێت".

لە بەردەوامی وتارەکەیدا، ئۆکەر وتیشی "هەتا هەدەپە بەربەستی سەدا ١٠ تێنەپەڕێنێت دیکتاتۆری بەردەوامیی دەبێت و داوا لە هەموو کەس دەکەم پشتگیریی هەدەپە بکات. ئەگەر ئەردۆغان لەسەر دەسەڵاتداریی بمێنێتەوە، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ئاکەپە و ئەردۆغان بەسەر گەلی عەلەویاندا هێناوە بەردەوامییان دەبێت. بۆیە دەبێت هەموو عەلەوییەکان بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە".

هاوسەرۆکی جدەکەی سویسرا جومعە ئالاک تیشکی خستە سەر گرنگی دەنگەکانی ئەوروپا بۆ هەدەپە و کۆمەڵکوژییەکانی باکووری کوردستانی بەبیرهێنایەوە. ئالاک داوای لە هەموو کەس کرد کە بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.

راپپرسویل

کۆبوونەوەیەک لەلایەن کۆمونى گەل لە راپپرسویل رێکخرا. دەیان کوردستانی و تورکیایى بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. پاش پێشکەشکردنی زانیاریی دەربارەی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی پێشووی کەسک لامی ئۆزگەن وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

لە وتارەکەیدا ئۆزەن بە بیریهێنایەوە کە هەدەپە بە سەرکەوتنی ٧ی حوزەیران زیهنیەتی تاکپارێزیی هەژاند. سەرەڕای فشارە سەختەکانیش کە پاش ٧ی حوزەیران لەسەر هەدەپە دەکران، هێشتا هەدەپە بە هاوکاریی گەلان لەسەرپێی خۆیەتی و ئومێد دەدات بە گەلان. ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانیش دەیسەلمێنێت کە هەدەپە ج هیوایەکە بۆ گەلان".

لە کۆتایی وتارەکەیدا ئۆزەن دەستنیشانی کرد کە هەردوو هاوپەیمانەکە خزمەت بە پاشەڕۆژی تورکیا ناکەن و داواشی لە گەلانی تورکیا کرد کە لە ٢٤ی حوزەیراندا لەدەوری هەدەپە کۆببنەوە.

تون

لە شاری تون'ی سویسرا بە هەمان شێوەی شارەکانى تر کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازی پشتگیریکردن لە هەدەپە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەندیکای ئونیا (UNIA) سازدرا، یەک لە پێشەنگانی تەڤگەری چەپی تورکیا بەناوی تەلسیم تۆرە و هاوسەرۆک شارەوانیى  سووری ئامەد فاتمە شیک باروت وتاریان پێشکەش کرد.

پاش ڕێزگرتن و یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان بە ڕاوەستانی خولەکێک بە بێدەنگیی، زانیاریی دەربارەی هەڵبژاردنەکان پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

تەلسیم تۆرە لە وتارەکەیدا دەستنیشانی کرد کە هەدەپە تاکە هێزێکی ئەلتەرناتیڤی بەشداربوویی هەڵبژاردنەکانە.

فاتمە شیک باروت'یش سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتیی بکوژانەی رژێمی ئاکەپە لە کوردستان و وتی "هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ بۆ گەلانی تورکیا دەرفەتێکە".

فریبۆورگ، وینتەرتهور و باسێل

لە شارەکانی فریبۆورگ و وینتەرتهوری سویسراش، هاوشوێوەی شارەکانی تر دەربارەی گرنگی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوون و جەخت لەوە کرایەوە کە بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان، هەدەپە تاکە هێزی ئەلتەرناتیڤە.

لەلایەکی ترەوە و لە شاری باسێل'ی سویسرا دانیشتوانی دیلۆک لەدەوری یەکتر کۆبوونەوە و ئاشکرایانکرد کە ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕدا پشتیوانی لە هەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن و دەنگی خۆیانیان پێ دەدەن.

شەهیدانى مانگى گوڵان لە سانت گالن و سۆلۆتۆن یادیان کرایەوە

شەهیدانی مانگی گوڵان لە سینت گالەن و سۆلۆتهوران  بە چالاکییەک یادیان کرایەوە. چالاکیی یادکردنەوەکە لە ناوەندی جەدەکە بە بەشداریی چەندین کەس بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە گرنگی مانگی گوڵان کرا لە شۆڕشی کوردستاندا.

ر.م