هەدەپە هیوای ژنانە

دەسەڵاتداری ١٦ ساڵەی ئاکەپە کاریگەری هەرە زۆری لەسەر ژنان داناوە. ژنان دەڵێن، ئاشتی، ئازادی وئارامی بە بوونی هەدەپەوە مسۆگەر دەبێت.

ژنان کە لە دەسەڵاتداری ئاکەپە وەڕەز بوون، خۆیان ئامادە دەکەن کە دەنگەکانیان بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش.

ژنانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووان دەستنیشانیان کرد کە بە هۆی گوتار وکردەوەکانی دەسەڵات لە دژی ژنان، ئەوان ناتوانن بە سەربەستی بێنە دەرەوە.  جەمیلە مووتی کە خانەنشینە دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەوەی کە وچانێک بدەین، دەنگی خۆمان دەدەینە هەدەپە. جەمیلەی ٦٠ ساڵان ئەوەی خستە ڕوو لە کاتی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوول/٢٢ی ڕەزبەر فشار و زۆردارییەکی بەو ڕەنگەم نەدیبوو. جەمیلە وتی کە ئێمە هەدەپە وەک بەدیلێک دەبینین و وتی، "بە چوونی هەدەپە بۆ پەرلمان  ڕێگە لە بەردەم ئازادی ژنان دەکرێتەوە وداوای لە هەر کەسێک کرد کە دەنگ بدەنە هەدەپە.

'بۆ ئەوەی کە کۆتایی بەم ستەمە بێت'

سووڵتان بۆزکوورت دەستنیشانی کرد کە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بۆ ژنان، منداڵان، ئاشتی وداهاتویەکی ئازاد گرینگە. بۆزکوورت-ی ٦٠ ساڵ تەمەن کە بەهۆی زەخت وزۆری  ساڵی ١٩٩٤ بە ناچاری لە مێردین بەرەو ئیزمیر کۆچی کرد ولەوێشەوە بەناچاری بەرەو ئیستابنول هاتووە، وتی کە ستەم وزۆرداری ئاکەپە پەرەی سەندووە. بۆزکوورت دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ستەمی ئاکەپە بهێنین دەنگ بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش و وتی، " هەدەپە بەس بۆ کوردەکان نییە، بۆ هەموو گەلی تورکیایە، و هیوای هەمووانە." بۆزکوورت  ئەوەشی وت، بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاریکی و شەڕ بێت، بۆ ئەوەی کە گەل وەچانێک بدات، پێویستە کە ڕێژەی سەدا دە لە بەردەم هەدەپە لابدرێت.

'چارەسەری هەدەپەیە'

نوورجان کۆنووکلوو ئەوەی خستە ڕوو کە بۆئەوەئ کە مانفی ژنان وەدی بێت دەنگ دەدەینە هەدەپە ودەمیرتاش. کۆنووکلوو وتی، لە وەلاتێکدا کە دادپەروەری تێدا نییە بە دوای یەکسانیدا دەگەڕێین و وتی، بۆ ئەوەی کە کۆتایی بەم نادادپەروەرییە بهێنین، تاکە چارەسەری هەدەپەیە.

کۆنوولوو وتی،" هەدەپە خۆی خستووەتە ناو هەناوی خەڵکەوە. لەناو دلی هەموو کەسدا جێگای خۆی کردووەتەوە وبۆ داوای یەکسانی بۆ هەرکەسێک دەکات.

' لە ئاکەپە ماندوو بووم'

نەورۆز گۆنڤەردی دەستنیشان کرد کەبۆ ژیانێکی ئازاد-ی هەموو کوردان و هەموو گەلان، دەنگی خۆی دەداتە هەدەپەو دەمیرتاش. گۆنڤەردی ئەوەی هێنایە سەر زمان کە هەر کەسێک ئاداربووەتەوە و دەزانن کە ٢٤ی حوزەیران کۆتایی بەدەسەڵاتی ئاکەپە دێت.

گۆنڤەردی وەبیری هێنایەوە لە ناو دەسەڵاتداری ١٦ ساڵەی ئاکەپە زۆرداری و ستەمی هەرە گەورە لە ژنان کراوە و بە هۆی گوتاری دەسەڵاتداری دوژمنایەتی ژنان دەکەن،دەستدریژی و توندووتیژی لە دژی ژنان زیادی کردووە.

گۆنڤەردی-ی ١٨ ساڵان وتی، لە دەسەڵاتی ئاکەپە ماندوو بووە و داوای گۆڕانکاری دەکات. نەورۆز ئەوەی خستە ڕوو کە ئاشتی و ئارامی بە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە مسۆگەردەبێت.

'بۆ ئاسایی بونەوەی دۆخەکە دەبێت کۆتایی بە ئاکەپە بێت'

نەزمییە ئۆلکەر کە خانەنشینە، بۆ ئەوەی کە بتوانیت بژێوی ژیانی خۆیی دابین بکات هێشتا کار دەکات، وتی، ٢٤ ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ چارەنووسی وەڵات  ڕوون دەبیتەوە. نەزمییە داوای لە دەنگدەران کرد کە دەربارەی هەلبژاردن باش بیربکەنەوە و ڕایگەیاند، هێشتنەوەی هەدەپە لە ژێر ڕێژەی سەدا دە بە واتای وەلاتێکی تاکە شەخسە، ئەوەش بۆ تورکیا نەهامەتییە و دەستنیشانی کرد کە لە ١٢ ئەیلوول/٢٢ی ڕەزبەر بەم ئاستە مانفی گەل پیشێل نەدەکرا.

نەزمییە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، بۆ ئەوەی کە دۆخی وەڵات ئاسایی بێتەوە دەبێت دەسەڵاتەکەی ئاکەپە هەڵبوەشێنینەوە.

ک-ش