هەدەپە پاڵێوراى تری لە شوێنى پاڵێوراوە رەتکراوەکان دانا

هەدەپە پاڵێوراوى ترى لە شوێنى ئەو پاڵێورانەى دانا، کە لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاوە ڤیتۆیان خرابووە سەر و رەتکرابوونەوە. هەدەپە لە جێى ئیدریس بالوکەن، محەمەد رەشید تریاکى و لە شوێنى تورگوت ئۆکەر، زەینەل ئۆزەن-ی دانا.

هەدەپە پاڵێوراوى ترى لە شوێنى ئەو پاڵێورانەى دانا، کە لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاوە ڤیتۆیان خرابووە سەر و رەتکرابوونەوە. هەدەپە لە جێى ئیدریس بالوکەن، محەمەد رەشید تریاکى و لە شوێنى تورگوت ئۆکەر، زەینەل ئۆزەن-ی دانا.

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنى تورکیا (YSK)، ڤیتۆی خستە سەر ناوى بەشێک لە پاڵێوراوانى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) و کاندیدبوونەکەى رەتکردنەوە. هەدەپە لە جێى ئەو پاڵێوراوانەى ڤیتۆیان خراوەتە سەر، پاڵێوراوى ترى دانا.

ئیدریس بالوکەن لە ریزبەندی یەکەمی لیستى هەدەپەدا بوو لە شاری ئێلح (باتمان)، بەڵام هەر دواى ئەوەى ناوەکەى لە لیستى هەدەپەدا بڵاوکرایەوە، دادگاى تورکیا سزای ٩ ساڵ و ٢ مانگ زیندانیى بەسەردا سەپاند و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاش ناوەکەى بالوکەنى ڤیتۆ کرد و رێگاى نەدا بەشداریى هەڵبژاردن بکات. هەدەپەش لە بەرامبەردا محەمەد رەشید تریاکی، ئەندامی هەدەپە لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى تورکیادا، لە شوێنەکەى ئیدریس بالوکەن کرد بە کاندید.

هەروەها هەدەپە تورگوت ئۆکەر سەرۆکى فیدراسیۆنى یەکێتیى عەلەوییەکانی ئەوروپای (AABK) لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەیدا بۆ بازنەى سێى ئیستەنبول کاندید کردبوو، بەڵام ئۆکەریش لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاوە رەتکرایەوە و هەدەپەش لە شوێنەکەی ئەودا، زەینەل ئۆزەن-ی دانا.

هەدەپە عەبدوڵا گیونەنی لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا لە شرنەخ کردبووە پاڵێورا، لە دواى رەتکردنەوەى عەبدوڵا گیونە لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاوە، هەدەپە حسان ئۆزگیونەش-ی لە شوێنەکەى دانا.

هەدەپە لە شوێنى لەیلا بیرلیک، کە ئێستاش پەرلەمانتارە، بەڵام لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیاوە پاڵێورابوونەکەى رەتکراوەتەوە، نوران ئیمیری دانا. لەیلا بیرلک لە ریزبەندی دووەەمى لیستەکەى هەدەپەدا بوو لە شرنەخ. هاوکات هەدەپە بۆ ریزبەندی چوارەمى لیستەکەى لە شرنەخ، سەردار کیونی- دانا.

هەدەپە لە شوێنى یوکسەل ئاکگیون پاڵێوراوى ریزبەندی یەکەمی لیستەکەى لە شارى بورسا، عەدنان شاهین-ی دانا.

لە شوێنى بەدرییە یۆرگیون خەباتکاری رێکخراوى کەسک (KESK)، لە ریزبەندی دووەمى لیستەکەى هەدەپەدا بوو لە شاری  دیلۆک، بێریڤان ئۆزپۆلات شیمشەک دانرا.

ر.م