هەدەپە یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە مەراسیمی تەرمی وەدات ئایدندا شەهیدکران

هەدەپە یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە مەراسیمی تەرمی وەدات ئایدندا شەهیدکران و رایگەیاند، هێزەکانی دەوڵەت خۆی لەبرانبەر سەدان هەزار کەس نەگرت کە پێشوازیان لە تەرمی وەدات ئایدن کرد و ٨ کەس ئێمەیان شەهید کرد.

پارتی دیموکراتی گەلان لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی وەدات ئایدندا شەهیدکران.

هەدەپە ڕایگەیاند، شەهیدکردنی وەدات ئایدن کە سەرەتای کوشتنی بکوژ نەدیارە، بووەتە سەرەتای قۆناغێکی مێژوویی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی وەدات ئایدن لە ئامەد لە ١٠ی تەموزی ١٩٩١ بە بەشداری سەدان هەزار کەس ئەنجامدرا و ئەوەش بووە یەکێک لە سەرهەڵدانە گەورەکان لە دیرۆکی کوردستاندا.

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە وتیشی، هێزەکانی دەوڵەت کە ئیرەییان کرد و هێرشیان کردە سەر گەل کە سەدان هەزار کەس بوون و پێشوازیان لە تەرمی وەدات ئایدن دەکرد، تەقەیان لە گەل کرد و ٨ کەسی ئێمەیان شەهید کرد و بەسەدانیشیان بریندار کرد."

ف.ق