هەر ئیستا خۆپێشاندان لە هەولێر دەستی پێکرد
هاوڵاتیانی ناحیەی کەڵەکی سەر بە شاری هەولێر دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و رێگای نێوان دهۆک- هەولێریان داخست.
هاوڵاتیانی ناحیەی کەڵەکی سەر بە شاری هەولێر دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و رێگای نێوان دهۆک- هەولێریان داخست.
هاوڵاتیانی ناحیەی کەڵەک داوای ئازادی و بژیوی ژیانیان دەکەن. هاوکات داوا دەکەن هەرچی زووە رێگای نێوان دهۆک و هەولێر بە رووی هاوڵاتیاندا بکرێتە، لە کاتێکدا تەنها بۆ کاری بازرگانی و هاتووچۆی تەنکەرەکانی گواستنەوەی نەوت کراوەیە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ناو خۆپێشاندانەکە، هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت بە زۆرە ملێ بڵاوە بە خۆپێشاندانەکە بکەن و لە ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کراوە و رێگەش بە رۆژنامەنووسان نادرێت رووداوەکان بگوازنەوە.
ز.ش