هەر دۆلارێک گەیشتە ٧.٢٢ لیرەى تورکی و هەر یورۆیەکیش بوو بە ٨.٢١

لیرەى تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا لە دابەزیندایە و بەهای هەر دۆلارێکى ئەمریکى گەیشتە ٧.٢٢ لیرەى تورکی و بەهای هەر یورۆیەکیش گەیشتە ٨.٢١ لیرەى تورکی.

لیرەى تورکی سات بە سات دادەڕمێت. دۆلارێکى ئەمریکى بوو بە ٧.٢٢ لیرەى تورکی. لە ماڵپەڕی بانکەکاندا بەهای هەر دۆلارێکى ئەمریکى گەیشتووەتە ٧.٧٠ لیرەى تورکی، بەڵام بانکەکان رایانگەیاندووە، هەر دۆلارێکى ئەمریکى بە ٦.٧ لیرەى تورکی دەکڕن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دوێنێ لە پارێزگاى ترابزۆن و لە کاتى نانخواردندا وتى "با دڵی میللەتەکەمان ئاسوودە بێت. داوا لە پیشەسازانمان دەکەم نەچن بۆ بانکەکان و رەخنەیان لێنەگرن و داواى دراوى بیانیان لێ نەکەن. با نەڵێن 'ئێمە داڕماین و مایەپوچ بووین، دڵنیا بن ئێمە خۆمان رزگار دەکەین'. ئەگەر ئێوە ئەو کارە بکەن ئەوا هەڵە دەکەن. پاراستنى ئەم میللەتە تەنها ئەرکی ئێمە نییە. ئەرکی پیشەساز و بازرگانەکانیشە. بە تایبەت ئەگەر ناچار ببم پلانى بی و سی جێبەجێ بکەم. با ئاگاتان لەوە بێت".

ر.م