هەزاران کەس لە بەرلین قەدەغەی ئەڵمانیا و بڕیارەکەى ئەمریکایان لە دژی پەکەکە ئیدانە کرد

لە بەرلین هەزاران کەس لە دژی قەدەغەکاریى حکومەتى ئەڵمانیا لەسەر پەکەکە و بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی پەکەکە رژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانیان لە پەکەکە کرد.

لە سەر داواى زیاتر لە ٧٠ رێکخراوی کۆمەڵەی مەدەنی، کەسایەتیى ئەکادیمی و داکۆکیکارانى مافەکانى مرۆڤ هەزاران کەس لە شاری بەرلینى پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە گۆڕەپانی ئالێکساندر پلاتز کۆبوونەوە.

 

 رێپێوانەکە بە دروشمی "ناکریت داواى ئازادیى قەدەغە بکرێت، تێکۆشانی هاوبەش لە دژی یاسای پۆلیس و قەدەغەى سەر پەکەکە و نەژادپەرستی" بەڕێوەچوو.

هاوکات لەگەڵ کوردستانیان گەلی ئەڵمانیا پێشوازییەکى گەورەیان لە رێپێوانەکە کرد و قەدەغەىى سەر پەکەکە و سیاسەتى دابڕاندن و گۆشەگیرکردن لە دژی گەلی کورد و یاسا نەژادپەرستانەکان و پۆلیس ئیدانە کران.

رێپێوانەکە بەرەو رۆتس هاوس و بینای شارەوانیى گەورەی بەرلین و بە بەرزرکردنەوەى پۆستەری "پەکەکە عایدی ئەڵمانیایە" کە ساڵی ٢٠١٤ ئەوە مانشێتى رۆژنامەی تاز بوو، دەستیپێکرد.

خۆپیشاندەران بۆ ئەوەى سەرنج راکێشنە سەر قەدەغەی دەوڵەتى ئەڵمانیا لە سەر بزووتنەوەى ئازادیى کورد، چەندین پۆستەر و لافیتە کە دروشمەکانى "پەکەکە بزووتنەوەیەکە"، "پەکەکە بزووتنەوەى ژنانە" و "پەکەکە دژە فاشیزمە" بەرزکرابوونەوە.

ناڕەزایەتى دژ بە بڕیارەکەى ئەمریکا

هەروەها خۆپیشاندەران لە چالاکییەکەیاندا ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی ٣ پێشەنگی بزووتنەوەى ئازادیى کورد دەربڕی.

بۆ ئیدانەکردنە ئەو بڕیارەى ئەمریکا لە رێپێوانەکەدا بە گەورەیى لەسەر چەندین لافیتە و پۆستەر نووسرابوو "ئێمە هەموومان جەمیل بایکین"، "ئێمە هەموومان موراد قەرەیلانین" و "ئێمە هەموومان دوران کاڵکانین".

   سەرباری ئەوەى بەڕێوەبەرایەتیى ئەیالەتى بەرلین ساڵی رابردوو قەدەغەکاریى لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندبوو، بەڵام چالاکوانان بەبێ راوەستان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوەتەوە.

ئەڵمانییەکان: سوپاسی پەکەکە دەکەین

لە رێپێوانەکەدا لافیتەیەکى تر بە ناونیشانی "سوپاسی پەکەکە، یەپەژە و یەپەگە دەکەین، کە ئێمە لە دەستى داعش رزگار دەکەن" بەرزکرابوویەوە.

رێپێوانەکە بەو وێنە و پۆستە و لافیتانە بە جۆش و خرۆشانێکى گەورە بەڕێوەدەچێت.

 

ر.م