هەستەکانى گەریلایەک لە شاخی پارتیزانی حەفتانین

بێریتان زاگرۆس لە حەفتانین وتی: هەر هەڤاڵێک دەبێتە گەردونێک و بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، لە باوەشی دەگرێت، تاوەکو پێش دەچن دەبنە بروسکە و بە مێشکی دوژمندا دەتەقنەوە.

گەریلا بۆ گەلی کورد و کوردستان بوو بە بیر و باوەڕ، گەریلا بۆ مرۆڤایەتیش دەبێتە هیوا و ئومێد. بە خوێنی خۆی شکۆ و کەرامەت و سەربەخۆیی بونیات دەنێت. بۆ ئەوەى کۆتایی بە داگیرکەری، پاکتاوکردن و سڕینەوە و بندەستی بهێنێت گیانی خۆی فیدا دەکات. لە سەنگەرەکاندا بە قارەمانییەکى گەورە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و بەو شێوەیە مۆری خۆی لە مێژوو دەدات. یەکێک لەو گەریلایانە، گەریلا بێریتان زاگرۆسە، کە ماوەیەکى دوور و دریژە لە حەفتانین دایە و لە سەنگەرەکاندا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. گەریلا بێریتان هەستەکانى خۆی لە جەنگی حەفتانیدا لە یادداشتە رۆژانەییەکانیدا نوسیوە و بەمشێوەیە باسی ئەو هەستانەى دەکات.

'لە هەر هەنگاوێکدا حەماسەتی من گەورەتر دەبێت'

هەر هەنگاوێک کە هەڵیدەگرم و هەنگاوێکى تر لە شاخی شەهید هەمزە نزیک دەبمەوە، حەماسەت و وەرم زیاتر دەبێت، چونکە من زۆر تامەزرۆی ئەو شاخەم من دەمخواست لە نزیکەوە بیبینم و جوانیی حەفتانین زۆر زیاتر ببینم. لە ژێر دڵۆپی باران و دەنگی هەورە بروسکەدا و بە بۆنی خاکی پیرۆزمان درێژە بە رۆیشتنەکەمان دەدەین.

جەنگاوەرانی جەنگی حەفتانین بە دڵێکی گەرم، لە جەنگی حەفتانیدا دەجەنگن و بەرەو ئامانجەکەیان دەڕۆن. بۆ ئەوەى تۆڵەى گیانبەختکراوانى حەفتانین بکەنەوە و خوێنی دوژمن وەک ئاوی خابور و هێزل لرفە بکات و نەیارانی تیادا بخنکێت. تاوەکو لە قارەمانیی کچانی وەک ئامارا، بێریتان و کوڕانی وەک مەمیان و مەزڵوم خاوەنداری بکەن و بۆ ئێمە ببنە رێگای سەرکەوتن و ببنە روناکیی ژیانی شکۆمەدانە. لە چاویاندا هیوا و لەسەری زمانیاندا تۆڵکردنەوە و بە جەستەیاندا فیداکاری و خۆبەختکردن دەبارێت. لە ناو ئەستێرەکانی جیهاندا ئەویندارانی وڵات و دۆزی خۆیانن. هەر هەڤاڵێک دەبێتە گەردونێک کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، لە باوەشی دەگرێت، هەر چەند بەرەو پێش دەڕوات، دەبێتە هەورە بروسکە و بە مێشکی دوژمندا دەتەقنەوە. چونکە ئەویندارانی سەرۆک ئاپۆ هیچ زۆر و زەحمەتییەک ناناسن و تاوەکو دوا هەناسەیان دەڵێن، ئازادی، ئازادی. جگە لەوە ژیانێکى تر بە خۆمان رەوا نازانن.

گەشتی من بۆ حەقیەقەت

بە توڕەیی تۆڵەکردنەوە و دەرکردنی دوژمن لە خاکی پیرۆزدا هەر هەنگاوێک کە بۆ پێشەوەی دەنێین، دەبووە ئومێد بۆ هەڤاڵان و تێکۆشەرانی ناو ئەو تێکۆشانە.

لە رێگاکەماندا بەرەو ئازادی ئەم دڵە بە حەماسەتەوە لێدەدات. هەڤاڵانی دەلال و گیانفیدا لەگەڵ هەموو هەڤاڵانی تێکۆشاندا لەو شەڕە مافدارانەیەدا دەبنە دڕکی قوڕگی دوژمنان. بە فەلسەفەی رێبەری رێبەران ژیانی نادادپەروەری رووناک دەکەنەوە، ژیان بە خۆشەویستیی خۆیان واتادار دەکەن. هەموو ساتێکى هەوڵەکانیان بۆ پاکردنەوەی خاکی پیرۆزە لە باخچەى رێبەرایەتیدا و هەوڵەکانیان وەردەگەڕێنن بۆ بەرهەم.

چونکە ئەوان پرشنگی خۆرن، کۆتری ئازادین، درێژەپێدەری رێگای راستین و لەسەر رێگای رێبەر ئاپۆن. بەو بیر و بڕواوەوە شەڕ دەکەن. بەو ئایدۆلۆژیاوە دەبنە قارەمانەکانی کوردستان. ٢٥.٦.٢٠٢٠ – شاخی پارتیزان، حەفتانین".

ژ.ت