هەم سەرۆک بارزانی وهەم سەرۆک وەزیران بارزانی!

لە باشووی کوردستان دوای ئەوەی کە نەچیروان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێنی یاسایی خوارد، پارلمان مەسروو بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

پارلمانی هەرێمی کوردستانی عێراقی فیدڕال، دوای ئەوەی کە نەچیروان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی خوارد، ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی سپاردە مەسروری ئامۆزای.

کۆبوونەوەی پەرلمانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری ٩٧ئەندام بەرێوەچوو، لەکۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی بەکۆی دەنگ ناوزەدکرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێم ، بڕیارە کە دواتر نەچیروان بارزانی ئامۆزای ڕایسپێرێت بۆ پێکهێنای کابینەی نوێی حکومەت .

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، لە کۆی ٩٧ ئەندامی ئامادەبوو، مەسرور بارزانی بە ٨٧ دەنگ ناوەند کرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

بڕیارە هەر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناوی مەسرور بارزانی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بکات و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای بسپێرێت.

ک-ش