هەنگاوی یەکەمی یەکێتی ئەوروپا بۆ سزادانی دەوڵەتی تورک

بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێتی ئەروپا بڕیاڕێکیدا. بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا پێشکیشکردنی قەڕزی بە تورکیا ڕاگرت.

لە کاتێکدا کە بە هۆی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سزادانی تورکیا وتووێژ دەکرێت، یەکەمین هەنگاو لە لایەن بانکی وەبەرهێنانی ئەروپاوە نرا. ڕۆژنامەی 'فرانکفورتەر ئەلگیمینین زایتینگ'ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا هەموو پلانەکانی بۆ پێشکێشکردنی قەڕز بە تورکیا ڕاگرتووە.

ڕاگەیەندرا، بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا وڵامێکی نەرێنی دەداتە تورکیا ئەگەر بۆ داواکاری قەڕز سەردانی بانکەکە بکات. بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا داواکاریەکی تورکیای بۆ پێدانی قەڕز بە بڕی ٦٧ ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی قبوڵکردبوو.

ف.ق