هەپەگە: لە حەفتانین ١٤ سەربازی تورک سزا دران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکانی یەژا-ستاردا، ١٤ سەربازی دوژمن سزا دراون. هەپەگە هاوکات ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شرنەخ شەهید بوون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەم زانیاریانە بڵاو کرانەوە:

"چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکان لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن. زانیاریەکان لە بارەی چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین بەم شێوەیەیە؛

لە دوو شوێنی جیاوازی حەفتانین چالاکی ئەنجامدرا

٧ی تەموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورک کە لە گردی قەسرۆکێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە گورزێکی کوشتندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، حەشارگەکەی دوژمن بە تەواوەتی هەڵوەشێنرایەوە و لە ئەنجامدا ١٢ سەربازی تورک سزا دران.

بەرەبەیانی ٨ی تەموز (ئەمڕۆ)، دیسان هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی هێزی داگیرکەران لە ناوچەی شەشدارا ٢ چالاکیان ئەنجامدا. لەم دوو چالاکیەدا ٢ سەربازی دوژمن سزا دران.

لە لایەکی دیکەوە، لە ٣ی تەموز لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا، لە ناوچەی خانتور دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی گۆران گۆیی و ڤیان دەڤریم شەهید بوون. دواتر لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان زانیاری بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

لە بەستا ٣ گەریلا شەهید بوون

٢٧ی حوزەیران سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری ماسیرۆی سەر بە هەرێمی بەستای شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. هێزە داگیرکەرەکان، دوای ئەوەی بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد، بە رێگەی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی هێزێکی سەربازی لە ناوچەکە جێگیر کرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا فەرماندە ساریا بەستا و و دوو هاوڕێی دیکەمان بە ناوەکانی ڤیان و ئاڤاڕەش شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ساریا بەستا

ناوی تەواو: مەریەم کاپلان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و ناوی باوک: مایسە - حاجی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا -٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

***

نازناو: ڤەژین ئاگر

ناوی تەواو: بەسنا تۆمان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: جەواهیر - مستەفا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا – ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

***

نازناو: ئاڤاڕەش هەلهەل

ناوی تەواو: موسا بولان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و ناوی باوک: مەنیجە - حوسێن

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا – ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەڤاڵ ساریا بەستا لە ساڵی ١٩٩٠ لە جۆلەمێرگ لە دایک بووە و لە تەمەنی لاویدا راستیی دوژمن و سیستمی کاپیتالیستی بینی. هەڤاڵ ساریا لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. لەو رۆژەوەی هاتووە بۆ شاخەکانی کوردستان بەو دڵە گەنجەی و بە کەسایەتیە راست و دروستەی هەمیشە لە ئاستێکی بەرزدا ژیا. لە سایەی ژیری و لێهاتوویەکەی، لە ماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی زانا و تێگەیشتوو. هەڤاڵ ساریا لە ئەزمونە سەربازی و قوڵبونەوەی ئایدۆلۆجی و ئەزمونی رێکخستنی بوو بە یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا-ستار. هاوڕێ ساریا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە دڵ و گیان جێبەجێ کرد و لە هەر ناوچەیەک کە مایەوە، لە ناو دڵی هاوڕێکانیدا جێگای خۆی کردبووەوە.

هەڤاڵ ڤەژین ئاگر لە شاری وان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو، هێرشە داگیرکراوەکانی دەوڵەتی تورکی قبوڵ نەکرد، لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ ڤەژین لە هەرێمی بۆتان تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوە برد. لە شەڕیشدا بە بێوەستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. تا ئەو رۆژەی شەهید بوو، لە ناو سوپای یەژا-ستاردا فەرماندە بوو.

هەڤاڵ ئاڤاڕەش هەلهەل لە ساڵی ١٩٩٧ لە ناوچەی حەزرۆی ئامەد لە دایک بوو. لە تەمەنی لاویەوە بەشداری لە خەباتی گەنجاندا کرد، بە هۆی فشارەکانی دوژمن لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ ئاڤاڕەش لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە، بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە تێکۆشا و هەمیشە لە بەرەی پێشەوە بوو. هەڤاڵ ئاڤاڕەش تا ئەو ساتەی شەهید بوو، بە شێوەیەکی فیداکارانە خەباتی کرد.

سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گشت گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادیمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

لە کاتۆ ژیرکا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی

١ی تەموز سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری کانی رەش کە دەکەوێتە هەرێمی دەریی قاچێی سەر بە هەرێمی کاتۆ ژیرکای شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو. هێزەکانمان دوای ماوەیەک لە چاودێریکردن، لە دژی یەکەیەکی دوژمن چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزێکی بەهێز لەو یەکەیەی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە سزادکراوەکان و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە جودی ٢ کۆنترا سزا دران

٥ی تەموز هێزەکانمان دووکەسیان بە ناوەکانی سەباحەدین گونگور و هەژار باتمان، سزادا کە بە بیانووی راو لە هەرێمی جودی وێنەی ناوچەکەیان دەگرت و بۆ دەوڵەتی تورک کاریان دەکرد. دوای سزادانی ئەو ٢ کەسە، دەست بەسەر ٢ چەک و ٢ ئامێری بێتێل و دووربینێکدا گیرا.

لە ناوچەکانی گەریلا، هێرشی ئاسمانی

٧ی تەموز کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری کەرکەر و سیدای سەر بە هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایا بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش