هەپەگە لە خواکورک چالاکی ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە خواکورک لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە ١٨ی کانونی دووەمدا کاتژمێر ١٢:٣٠ لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید دەرویش لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکرا.

لە ١٧ی کانونی دووەمدا دوای نیوەڕۆ هێزەکانمان لەدژی یەکەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی خواکورک چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا.

ئێوارەی ١٥ی کانونی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەوروبەری ڕووباری لۆلانی هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق