هەپەگە: لە شەمزینان، بەستا وسڵۆپی ١٢ سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. هەپەگە رایگەیاند، لەوچالاکییانەدا ١٢سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشی ئاسمانی بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باس لە کوژرانی ١٢سەربازی سوپای تورک دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" هێزەکانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد دەربارەی ئەو چالاکییانە بەم شێوەیە:

لە شەمزینان زرێپۆشێک تێکشکا، ٤سەرباز کوژران

ڕۆژی ٢٥ی تەمووز/٣ی گەلاوێژ لەکاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانی یەژاستار لەدژی زرێپۆشێکی سوپای تورک کە لە بنکەی سەربازی بازێلێ-ی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ بەرەو بنکەی سەربازی گەمانێوە دەچوو، کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و ٤سەربازی سوپای تورک کوژران.

'لە گردی شەهید ساریا و گردی شەهید بۆتانی خواکورک ٢ سەربازی تورک کوژران'

ڕۆژی ٢٦ی تەمووز'٤ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید ساریای هەرێمی خواکورک چالاکییان ئەنجامدا.  سەربازانی سوپای تورک لەسەر گردەکە کرانە ئامانج. سەربازێک کوژرا وسەربازێکی تریش برینداربوو.

ڕۆژی ٢٧ی تەمووز'٥ی گەلاویژ لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەرگردی شەهید بۆتان-ی خواکورک چالاکییان ئەمجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.

هێزەکانمان دوای ئەوچالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

هێزەکانمان لەچوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەرکە لە بۆتان بەردەوام دەکات، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا،

زانیاری ورد:

' لەهەرێمی بەستای بۆتان ٣سەرباز کوژران'

ڕۆژی ٢٤ی تەمووز.٢ی گەلاوێژ هێزەکانمان لە هەرێمی بەرێ پردی بەستا مەریەمێ-ی ناوچەی بەستای بۆتان یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکیان خستە ژێرچاودێری وردی خۆیان. دوای چاودێری کردنی هێزی دوژمن لەهەمان رۆژدا هێزەکانی ئێمە ئەو یەکینە شاراوەیان کردە ئامانج. تا ئەوجێگەیە کە پشتڕاس کراوەتەوە لەو جالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورک کوژراون و سەربازێکی تریش برینداربووە، دواتر سوپای تورک لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوەکانی خۆی گواستەوە.

'لە ناوچەی سڵۆپی شڕنەخ ٣ سەربازی تورک کوژران'

لە ڕۆژی ٢٧ی تەمووز/٥ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە لەدژی خاڵی پشکنینی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی خەدیتی ناوچەی سڵۆپی چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی و کانتینرێک تێکشکان وهەروەها ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی تریش بریندار بوو.

هێزەکانی ئێمە دوای ئەو چالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوەبۆ شوێنەکانی خۆیان.

' لە ناوچەی چەرمێ-ی چەولیک ٤گەریلا شەهیدبوون'

ڕۆژی ٢٢ی تەمووز سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی چەرمێ-ی چەولیک دەستی کردووە بەئۆپەراسیۆنی سەربازی. لەو ئۆپەراسیۆنەدا گەریلاکانی ئێمە ڕووبەڕووی سوپای دوژمن بوونەوە و لەئەنجامدا شەرێکی سەخت هاتەئاراوە. لەوشەڕەدا بەدەیان سەربازی تورک کوژران و ٤ هاوڕێی ئێمە بە قارەمانی لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و لەئەنجامدا گەیشتنە کاروانی شەهیدن.

دەربارەی ناسنامەی ئەو ٤ گەریلا شەهیدە دواتر زانیاری ورد بڵاودەکرێتەوە.

هێرشی ئاسمانی

لەڕۆژی ٢٦ی تەمووز/٤ی گەلاوێژ فڕۆژەجەنگییەکانی سوپای تورک  گردی هەکاری وکەستای هەرێمی مەتینای سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە.

 

ک-ش