هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى ئامانۆسى بڵاوکردەوە

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هەپەگە ناسنامەى ٨ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە لە ئامانۆس شەهید بوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هەپەگە ناسنامەى ٨ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە لە ئامانۆس شەهید بوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هەپەگە راگەیاندراوێکى لەبارەى ئەو گەریلایانەوە بڵاوکردەوە، کە مانگى نیسان لە ئامانۆس لەشەڕدا شەهید بوون.

لە راگەیاندراوەکەدا لەبارەى ناسنامە وتێکۆشانى شەهیدەکانەوە زانیارى خراوەتەڕوو.

دەقى راگەیاندراوەکە

سوپاى داگیرکەرى تورک لە ٦ و ١٦ى نیساندا ١٧ و ٢٧ى خاکەلێوە لە ناوچەى دۆرت یۆل لە سنووری شارى کرکهان لە پارێزگاى هاتاى دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوان. دوژمن کە نەیتوانى لە شەڕی زەمینیدا ڕووبەرووى گەریلاکانمان بێتەوە و شەڕیان لە دژ بکات، فڕۆکەى جەنگى و تەکنەلۆژیاى سەربازیی بەکارهێنا بۆ ئەوەى ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامێکی هەبێت. لەبەر هێرشەکان ٧ هەڤاڵمان بە پێشەنگایەتیى هەڤاڵ وەدات ئامەد، کە قارەمانانە شەڕ و بەرخۆدانیان کرد، شەهیدبوون.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەن:

ناو: وەدات ئامەد

ناو و پاشناو: سەیدخان سینەت

شوێنى لە دایکبوون: ئێلح

ناوى دایک و باوک: زەریفە – سەڵاحەدین

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

.....................

ناو: ئاگر لەولون

ناو و پاشناو: یەحیا محەمەد

شوێنى لە دایکبوون: عەفرین

ناوى دایک و باوک: گولێ – حەسەن

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

............

ناو: دژوار شۆڕش

ناو و پاشناو: موراد کۆلجا

شوێنى لە دایکبوون: مانیسا

ناوى دایک و باوک: زەکییە – عەبدولحەمید

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

...............

ناو: رزگار ئامانۆس

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئوچار

شوێنى لە دایکبوون: دیلۆک

ناوى دایک و باوک: -

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

............

ناو: رۆهات سەمسور

ناو و پاشناو: موسا ئاکدل

شوێنى لە دایکبوون: سەمسور

ناوى دایک و باوک: مەقبولە – عەبدوڵا

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

.............

ناو: تێکۆشەر تێکۆشین

ناو و پاشناو: یونس ئاڵتایتاش

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوى دایک و باوک: مەدینە – سولەیمان

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٧ى خاکەلێوە، هاتای

.................

ناو: دژوار ئەرکەندی

ناو و پاشناو: بارش ئەر

شوێنى لە دایکبوون: ئەدەنە

ناوى دایک و باوک: خەدیجە – سەڵاحەدین

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ٢٧ى خاکەلێوە، هاتای

..............

ناو: توفان بۆتان

ناو و پاشناو: فەردی ئاکداغ

شوێنى لە دایکبوون: سێرت

ناوى دایک و باوک: سدقییە - موراد

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٦ى نیسانی ٢٠١٨ / ٢٧ى خاکەلێوە، هاتای

..................

هەڤاڵمان وەدات ئامەد لە ساڵى ١٩٧٤ لە ئێلح لە دایکبووە. سیاسەتى جینۆسایدى فاشیزمى ١٢ى ئەیلول / ٢١ى پووشپەڕی لە کوردستان بە چاوى خۆى بینی و لەو دۆخەدا گەورە بوو. ساڵى ١٩٩٢ بەشدارى ریزى گەریلا بوو و چالاکانە لە دژى دڕەندەیى دوژمن بەرامبەر گەلەکەمان راوەستا. لە ئامەد دەستى بە گەریلایەتى کرد و تاوەکو ساڵى ٢٠٠٠ لەوێ ڕەنجێکى زۆریدا. لە دژوارترین قۆناغەکانى شەڕدا لە هەموو ناوچەکانى ئەیالەتى ئامەد مایەوە و بەشداریى لە زۆربەى چالاکییەکاندا دەکرد لە دژى دوژمن. لە شەڕدا زیانى گەورەى بە دوژمن دەگەیاند.

 هەڤاڵمان وەدات ئامەد دواتر چووە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا. کاتێک لەو هەرێمەدا مایەوە بەشداریى خولی ئامادەکاریى بۆ هەڵمەتى ١ى حوەزیرانى ٢٠٠٤ / ١٢ى جۆزەردان کرد و گەڕایەوە بۆ ئەیالەتى ئامەد. بە فیداکارییەکی گەورەوە هەوڵیدا بەشداری ئەو هەڵمەتە ببێت و دواى ئەوەى ئەرکەکەى بەجێهێنا جارێکیتر گەڕایەوە هەرێمى پاراستنى مەدیا.

 دواى ئەوەى خولى ئایدۆلۆژى و سەربازیى تەواوکرد بۆ ماوەى ساڵێک لە دەرەوەى وڵات بەشداریى کار و چالاکییەکانى کرد.

 هەڤاڵمان وەدات دواتر گەڕایەوە چیاکانى کوردستان و لە ساڵى ٢٠١١دا چوو بۆ هەرێمى ئامانۆس. بە کردەوە درێژەى بە شەڕەکانى دا لەو هەرێمەدا. هەڤأڵمان وەدات لە هەموو ساتێکى گەریلایەتیدا خاوەنداریى لە ئەرکەکانى دەکرد و لە ئاستێکى بەرزدا بەرپرسیارێتیى لە ئەستۆ دەگرت. هەڤاڵمان وەدات بە ئەزموونە ٢٦ ساڵییەکەى لە ناو گەریلادا فەرماندەیەکى بەهێزى گەریلا بوو. بەشداربوو لە بەڕێوەبردنى ئەیالەتى تۆڵهەڵداندا. بە ڕەنج و هەوڵەکانى خۆى گەیاندە ئاستى فەرماندەیەکى سەرکەوتوو و هەموو ساتەکانى ژیانى بەخشییە ئازادیى گەلى کورد.

هەڤاڵانمان دژوار شۆڕش، توفان بۆتان، ڕزگار ئامانۆس، رۆهات سەمسور، دژوار ئەرکەندی، ئاگر لەولون و تێکۆشەر تێکۆشین شەهید بوون و سەربارى تەمەنە گەنجەکەیان لە شارە جیاجیاکانى کوردستانەوە خۆیان گەیاندە لاى یەکتر و لەسەر هێڵ و ڕێبازى فیدایى ئاپۆیى ژیانی خۆیان کردە دیارى بۆ ئازادیى گەلەکەیان. هەر یەک لە هاڤاڵانەمان بە بێ دوودلێ بەشداریى ریزى تێکۆشان بوون و لە دژى سیاسەتى سڕینەوەى دوژمن بەرامبەر بەگەلەکان تاوەکو دوا هەناسە شەڕیان کرد. وەک شەهیدە قارەمانەکان بوونەتە بەشێک لە تێکۆشانى ئازادیى گەلی کورد.

لەبەر ئەو شەهادەتانە و لەبەر ئەو ئازارە گەورەیە، ئێمە سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هەڤاڵە شەهیدەکان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و سەبوریان بۆ دەخوازین. لە کەسایەتیى شەهیدەکانماندا ئێمە جارێکیتر بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە گەلەکەمان ئازاد دەکەین.