هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی حەفتانینی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی حەفتانینی ئاشکرا کرد و وتی،"هاوڕێکانمان بووەنەتە نمونەی ئاشکرای بەرخۆدانی گەورە، فیداکاری و یەکبوونی ڕۆحی نەتەوەیی. ناویان بە پیتی زێڕین لە مێژووی بەرخۆدانی کوردستاندا تۆمارکرد."

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان یەکێک لە گەورەترین ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەستپێکرد. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە هەوڵ دەدات ئیرادەی ئازادی گەلی کورد، گەریلاکانی کوردستان و هەمووان دیل بگرێت بۆیەش حەفتانینی کردووەتە ئامانج. بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەلالەت لەوە دەکات کە ئیرادەی مرۆڤ لە بەرانبەر تەکنیکی پێشکەوتوو سەردەکەوێت.

مێژووی کوردستان لە خیانەتی مێژوویی و بەرخۆدانی بێوێنە لەدژی خیانەت دروست بووە. لە مێژووی کوردستاندا هەڵویستی فیدایی بەشەرەف و ژیانی هەیە. خاکی کوردستان کە بووەتە چوار پارچە و بەسەر داگیرکەراندا دابەشکراوە تا دامەزراندنی پەکەکە بە قەدەرەوە بەسترابووە. گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە ڕوحی نەتەوەییان گەش کرد و ڕوویان کردە چیاکانی ئازادی کوردستان و لە بەرەکانی پێشەوەدا بەرخۆدانیان کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر هەر جۆرە هێرشێکی سەر کوردستان وەک دوێنێ، ئەمڕۆش وڵامی پێویست بە هێزە فاشیستە داگیرکەرەکان دەدەنەوە.

بەرخۆدانی حەفتانینی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەمانکاتدا نوێنەرایەتی ئاستی باڵای یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد دەکات. لەگەڵ هەموو هەوڵێکی داگیرکەران بۆ پارچەکردن، بەڵام گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ئیرادەی ئازادی گەلی کورد، بە بەرخۆدانیان نمونەیەکی ئاشکرای بەرخۆدانی گەلی ئێمەن. هاوڕێکانمان عەگید و مەزلۆمی خەڵکی باکووری کوردستان، هاوڕێکەمان چیا خەڵکی باشووری کوردستان و هاوڕێکانمان شاهین و تۆڵهەڵدان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و جارێکیتر هێڵی فیدایی شەهید زیلانیان دوای ٢٤ ساڵ بە ڕوحێکی فیدایی و کەسایەتی میلاتی خستەڕوو کە هەڤاڵ زیلان لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا گورزێکی گەورەی لە دوژمندابوو.

هاوڕێکانمان عەگید و مەزلۆم لە بەرخۆدانی گردی دووپشکدا تا دوایین گولەی خۆیان شەڕیان کرد و هاوڕێکانمان چیا و شاهین و تۆڵهلدانیش لە هێرشی ئاسمانیدا بەر لە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید چیا

ناو و پاشناو: ڕفعەت ئاکسۆی

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: فەنەر و قوتبەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ حەفتانین

نازناو: مەزلۆم پیرۆ

ناو و پاشناو: مورات ئاکتاش

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: ئایفەر و عوسمان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ حەفتانین

نازناو: چیا باکوور

ناو و پاشناو: شەریف عەلی ئەبوبەکر

شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و عەلی

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ حەفتانین

نازناو: شاهین تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: نادر کەریمی

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک و باوک: شەرافەت و گوربان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ حەفتانین

نازناو: تۆڵهەڵدان ئارارات

ناو و پاشناو: مەهدی ئەحمەدی

شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆل

ناوی دایک و باوک: سدیقا و یوسف

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

هاوڕێکانمان عەگید، چیا، مەزلۆم، شاهین و تۆڵهەلدان لە هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا گورزی گەورەیان لە دوژمندا، هەر جێگایەک کە داگیرکەران پێیان لەسەر دانابێت، هاوڕێکانمان ئەو شوێنەیان کردووە بە دۆزەخ. هاوڕێکانمان بوونەتە نمونەیەکی ئاشکرای بەرخۆدانی گەورە، فیداکاری و یەکبوونی ڕوحی نەتەوەیی. ناوی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژووی بەرخۆدانی کوردستاندا تۆمار کرد.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێکانمان و هەموو گەلی کوردستان وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین، بیرەوەریەکانیان لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین."

ف.ق