هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١ی تەموزدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی ٢ شەهیدەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٤ی تەموزدا ڕامانگەیاند کە لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەرمووش لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ ڕوویداوە. لەو شەڕەدا گورزی گەروە لە داگیرکەران دراوە و هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ شەهید بوون. زانیاریەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدانمان ماسیرۆ و شاهۆ بەم شێوەیەیە:

نازناو: ماسیرۆ بۆتان

ناو و پاشناو: یونس سەرت

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و فادیل

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١ی تەموزی ٢٠٢٠/خواکورک

 

نازناو: شاهۆ جاف

ناو و پاشناو: ئاکۆ شاهمورادی

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

باوک و دایک: خایڵ و ستار

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١ی تەموزی ٢٠٢٠/خواکورک

کوردستان مێژووی دێرینی پاراست و شارستانی دیموکراتیکی لەناو کۆمەلگای خۆیدا خوڵقاند. لە ڕووی بناغە و ڕیشەی مێژووە هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی سیستمی کاپیتالیست و هەوڵی داوە لەناو ببرێت. ئەم عەقڵیەتە فاشیتە کە دەیەوێت کوردستان و گەلی کورد لەناو ببات، نە تەنها قڕکردنی فیزیکی هەروەها دەیەوێت مێژووی شارستانی دیموکراتیکیش لەناو ببات کە بە هەبوونی کۆمەڵگای گەلی کورد خوڵقێوە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەها دیموکراتیانەی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە و تێکۆشانی ئازادی لە دەوری یەوە خستە ناو تێکۆشانێکی مێژوویی. تێکۆشانی ئازادی لە هەموو سەردەمێکدا بە داستانی قاڕەمانێتی گەیشتە لوتکە و بازنەیەکی نوێی تێکۆشانی دروست کرد. ڕوحی فیدایی کە لەم سەردەمەکی تێکۆشاندا دروست بوو، گەلی کوردی زیاتر نزیکی ئازادی کردووە. هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ کە لەناو کۆمەڵگای کورددا گەورە بوون، بوونەتە ئەو قاڕەمانە فیداییانەی گەلەکەیان کە مەشغەڵی ئازادیان بەرزکردەوە.

لەدژی هێرش و پلانی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیتی تورکدا لەبەرانبەر باشووری کوردستان و هەموو کوردستان، هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ بە ڕوحی فیدایی سەرکەوتن هێرشیان کردە سەر دوژمن و لە سەر ڕێگای راستی لەدژی زوڵم و داگیرکەری دەولەتی داگیرکەری تورک بە بەرخۆدانی و ‌قاڕەمانێتی تا دوایین گولەی خۆیان شەڕیان کرد. لەدژی هێرشی داگیرکەری لە خواکورک لە ڕۆژی دەستپێکەوە تا شەهادەت بە ئیرادەیەکی گەورە و بە ڕوحی فیدایی ئاپۆیی لەدژی دوژمن بەشداریان لە بەرخۆدانی مێژوویی کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان ماسیرۆ و شاهۆ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین مەشغەڵی ئازادی شەهیدان بە شێوەیەک کە شایەنی شەهیدە قاڕەمانەکان بێت بگەیێنینە سەرکەوتن."

ف.ق