لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە لێدوانێکدا لە ١٥ی ئەیلولدا رامانگەیادبوو، سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٣ی ئەیلولدا لە گوندکانی کەلێ، نەبار، خوراکانی خواروو و خوراکانی ژوورووی سەر بە شارۆچکەی ئەسەندەرەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێکردووە و هێزەکانی ئێمەش یەکە سەربازیەکانی ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەرەکەیان خستە ژێر چاودێری و کردیان بە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکیەکدا ٧ سەربازی داگیرکەر سزا دران کە یەکێکیان پلەدارێکی سەربازی بوو. هاوکات لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانەی روویدا ٢ لە هەڤاڵنمان بە ناوەکانی وڵات و نیدال شەهید بوون.
زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤالە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: وڵات گەنج
ناوی تەواو: ئەیوب ئالپەر
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: عەزیزە - ساڵح
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠/گەڤەر
***
نازناو: نیدال دەرسم
ناوی تەواو: ئەحمەد ئاکام
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: فەریدە - عەبدولا
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠/گەڤەر
هاوڕێمان وڵات لە جۆلەمێرگ لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و پابەند بە پیرۆزمەندیە کۆمەڵایەتیەکانەوە، لەدایکبوو. هاوڕێمان وڵات کە لە ناو کلتوری وڵاتپارێزی و خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەیدا گەورە بوو، لە تەمەنی لاویدا هەستی بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتیەکەی کرد و لەو تەمەنە لاوێتیەدا لە دژی هۆشمەندیی قڕکەری دەوڵەتی فاشیست تورک تێکۆشا. چەندین ساڵ لە گەڤەر بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لەناو خەباتدا مایەوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستیەکی گەورەوە، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە فەلسەفە و کلتوری پەکەکە خۆی بەهێز کرد و هەمیشە وابەستە و دڵسۆزی شەهیدان و هەڤاڵانی بوو. هەڤاڵمان وڵات لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە فەرماندە و بە مۆڕاڵێکی بەرز و جۆش و خرۆشەوە و بەو ئەرکە فەرماندەییەی هیچ سنوورێکی بۆ نەبوو، هەروەها بەو چاونەترسی و بەو فیداکاریە بێسنوورەی هەیبوو، نەک تەنها لەناو هەڤاڵانیدا بەڵکو لەناو گەلی ناوچەکەشدا کارێکی وەهای کردبوو کە هەموو کەسیک خۆشی دەویست.
لەو ناوچەیەی ئەرکی پێسپێردرابوو، پێشەنگایەتی بۆ چەندین چالاکی کرد و بەو تۆڕەیەی هەیبوو لە دژی داگیرکەری، گورزی قوڕسی لە دەوڵەتی تورکدا. هەڤاڵمان وڵات هەمیشە لەو ناوچانەی دەرفەتی کەمیان تێدابوو، هەوڵێکی زۆری داوە و بۆ ئەوەی داگیرکەران لە کوردستان وەدەر بنێت بە ئیدیعایەکی گەورەوە جوڵاوەتەوە و رێڕەوێکی بەم شێوەیەی گرتەبەر. لە کاتی قۆناغی خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبردندا بە رەنجێگی زۆر و رۆحێکی میلیتانیەوە ئەرکی پێشەنگایەتی لە بەرەکانی خۆڕاگریدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. بە هەستی بەرپرسیاری لە بەرامبەر شەهیدان و گەلەکەی لە هەموو گۆڕەپانێک خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی کرد، دواجاریش بە خۆڕاگریەکی قارەمانانە شەهید بوو.
هاوڕێمان نیدالیش لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە دژی هەموو کردەوەکانی تواندنەوە و قڕکردن-ی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە سووربوون لەسەر پیرۆزمەندیە کۆمەڵایەتیەکان و کلتوری خۆی، راستی خۆی پاراست و لەسەر ئەم بیروبۆچوونە لە تەمەنی لاویدا لە دژی فاشیزم تێکۆشا. هەستی بەوە کرد کە بە جەنگی کاریگەری هێزی گەریلا مرۆڤ دەتوانێت کۆتایی بەو داگیرکەریە بهێنێت کە لە کوردستاندا هەیە و بۆ ئازایش بێگۆمان پێویستی بە تێکۆشانی گەریلا هەیە و لەسەر ئەم رێچکەیە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان نیدال کە لە ناو گەریلادا بە خاکیبوون و رەنجدەریی خۆی دەناسرایەوە، لە چەندین ناوچە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە سەرکەوتووانە جێبەجێ بکرد. تا دوا هەنگاوی رێگەی ئازادیش، تێکۆشانێکی هەنگاو بە هەنگاوی نا و بەو خۆڕاگریە قارەمانانەیەوە چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە.
هەردوو هەڤاڵمان وڵات و نیدال کە بە قارەمانانە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان و بە خۆڕاگریەکی فیداییانەی ئاپۆیی تێکۆشان، هەمیشە وەکو قارەمانانی هەرێمی گەڤەر یادیان دەکرێتەوە و خۆڕاگریەکەیان دەبێت بە رێنوێنی بۆ تێکۆشانی ئێمە.
بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە هێژاکانی هەردوو هاوڕێ شەهیدەکەمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قارەمانەکانمان دەگەیێنینە ئامانجی."
ز.ش