هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد لە ٢ی تەموز لە وان شەهید بوون و ڕایگەیاند، هاوڕێکانمان وڵات، کەندال و ئازاد لەم قۆناغە مێژووییەدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و ناوی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسیەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلایان ئاشکرا کرد. ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

'لە ڕاگەیەنراوی ١٣ی تەموزدا ئاشکرامان کردبوو کە ٢ی تەموز لە گۆڕەپانی ئاخولای ناوچەی پایزاوای وان لە ئۆپەڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا کە لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و دوژمندا ڕوویدا، هاوڕێکانمان ئازاد، کەندال و وڵات شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئازاد سەرهاد

ناو و پاشناو: تەحسین گەنەز

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: حەربیە و خالیس

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢ی تەموزی ٢٠٢٠ / وان

نازناو: کەندال ئیبراهیم

ناو و پاشناو: ئئیلیاس دووران

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: خەمێ و قوتبەدین

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢ی تەموزی ٢٠٢٠ / وان

نازناو: ولات مەلازگرت

ناو و پاشناو: فورات گۆرەن

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: قودرەت و عەلی

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢ی تەموزی ٢٠٢٠ / وان

دەوڵەتی داگیرکەر بۆئەوەی سیستمی داگیرکەری خۆی لەسەر کوردستان بەردەوامی پێبدات و کردەوەکانی بۆ لەناوبردنی بشارێتەوە هەموو کاتێک پلانی جیاواز بەکاردەهێنێت. لە هەموو کاتە گرنگەکاندا، هەر کاتێک نزیکی ئازادی دەبینەوە، داگیرکەر بە پلانی نوێی لەناوبردن هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی کورد ئاستەنگ بکات. تەڤگەری ئازادی ئێستا نە لەدژی دوژمن بەڵکو لەدژی نۆکەر و دواکەوتووەکانیش تێکۆشانێکی گەورە دەکات. هەر کاتێک داگیرکەران تێکدەشکێنرین و ئێمە نزیکی ئازادی دەبینەوە، نۆکەران و دواکەوتووەکان دەگەنە فریای داگیرکەران. فیداییەکانی ئاپۆیش خاوەنداری لە عەقڵیەتی قووڵی مێژوویی دەکەن و هیچ کاتێک ئەو هاوڕێیانەمان کە بە خیانەت شەهید بوون لەبیرناکرێت، زوو یان درەنگ تۆڵەیان دەکرێتەوە. پێویستە ئەوە بزانرێت.

لەم سەردەمەدا کە سوپای فیدایی ئاپۆیی بەرەو سەرفرازیی هەنگاو دەنێت و لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا داستان تۆمار دەکات، شەهیدە قاڕەمانەکانمان کە بە قاڕەمانێتی بەرخۆدانیان کرد، پیشانیاندا کە هیچ شتێک لبەردەم ئازادی گەلی کورد ناتوانێت خۆی بگرێت. هاوڕێکانمان وڵات، کەندال و ئازاد کە لەسەر هێڵی فیدایی خەباتیان دەکرد، لەم سەردەمە مێژووییەدا بە قاڕەمانێتی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک شەڕیان کرد و ناوەی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسیەوە.

هاوڕێکانمان کەندال، وڵات و ئازاد هەر یەکەیان لە هەرێمێکی جیاوازی کوردستان لەەدایکبوون و لەناو وڵاتپارێزی کوردستاندا گەورەبوون و داگیرکەری سەر کوردستان و زوڵمی سەر کوردیان بینی. هاوڕێکانمان کە ڕاستی داگیرکەری و قڕکردنیان بینی بەشداریان لە تاکە ڕێگای سەرفرازی تێکۆشانی ئازایدا کرد. لە ماوەیەکی کەمدا بوون بە گەریلای پرۆفیشناڵ و لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا بۆئەوەی لە پێشەوە بن هەوڵی زۆریاندا. لە بۆتان ماوەیەکی زۆر لەناو بەرەی بەرخۆداندا مانەوە و میراسی عادل و نوودایان بە ڕوحی فیدایی پاراست. هەموو ڕۆڵ و بەرپرسیاری خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و بە دڵنزمی خۆیان لەناو ژیاندا بە هەوڵوێستی تێکۆشەری خۆیان بۆ هاوڕێکانیان بوون بە مۆڕاڵ. هاوڕێکانمان وڵات، کەنداڵ و ئازاد بە قاڕەمانێتی لەدژی سسوپای داگیرکەر  و بە هەڵوێستی فیدایی ئاپۆگەری فەرمانمان پێدەکەن کە ڕێگای سەرفرازی بپارێزین.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو کوردستانیان وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین ڕەنجی شەهیدان بە سەرفرازی بە بەفیڕۆ نەدەین و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەین."

ف.ق