هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە شەڕی دژ بە سوپای تورکیاى داگیرکەردا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، لە ڕێکەوتی جیاواز و لە شەڕی دژ بە سوپای دەوڵەتی تورکیاى داگیرکەردا شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان:

***

زیلان سارک

لە  راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "لە راگەیاندراوى رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا بڵاومانکردبووە، کە لە رۆژی ٢٩ تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا لە ناوچەى شەهید کەنداڵ لە حەفتانین هەڤاڵێکمان شەهیدبووە. ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان بریتییە لە:

نازناو: زیلان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: زیلان سارک

شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک و باوک: کەریمە - جەمال

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – حەفتانین

***

موستەفا بوولدووش

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ئەوەش هاتووە: رۆژی ٣٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ رامانگەیاندبوو، رۆژی ٢٩ی تشرینى دووەم لە هەرێمى زاپ هەڤاڵێکمان شەهیدبووە. ناسنامەى ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بریتییە لە:

نازناو: بۆتان بێریڤان

ناو و پاشناو: موستەفا بوولدووش

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: ئاسیە - حاجی

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – زاپ

***

میلاد عەزیمی - دارا حوسۆ

لە راگەیاندراوی رۆژی ٢٨ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا رامانگەیاندبوو، رۆژی ٢٤ی  تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە ناوچەى قلابان لە شرنەخ لە چالاکییەکانی دژی شاخی رادار، کێلکا سینۆر و بنکەى سەربازیى شڤان ١٠ سەربازی دوژمن کوژراون و ٢ هەڤاڵمان شەهیدبوون. ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان بریتین لە:

نازناو: هێمن سنە

ناو و پاشناو: میلاد عەزیمی

شوێنی لە دایکبوون: سنە

ناوی دایک و باوک: مریەم - محەمەدعەلی

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – قلەبان

***

 نازناو: گەرناس جوودی

ناو و پاشناو: دارا حوسۆ

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: پەلڤین - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – قلەبان

"بەرێزەوە یادیان بەرز رادەگرین"

هەر چوار هەڤاڵەکەمان لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ناو ریزەکانى گەریلا بوون. هەوڵیاندا لە رووی گەریلایەتیى خۆیان شارەزا بکەن. رۆحی فیدایەتى و لێبوردەییان لەگەڵ توڕەیى ناخیاندا کردە یەک و لە دژی دوژمنی داگیرکەر شەڕیان کرد. دیلکردنى گەلی دێرینى کوردستان و دیلکردنى رێبەر ئاپۆیان قبوڵ نەکرد و روویان لە چیا ئازادەکان کرد و بۆ تێکشکاندنى ئەڵقەى دیلایەتى بە گیان و دڵ لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون. ئێمە یادی ئەو هاوڕێیانە بە رێزەوە بە بەرزی رادەگرین. لە بنەماڵەى هێژاکانیان و لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان سەرەخۆشی دەکەین و بەڵێن دەدەین، کە خەونى شەهیدەکانمان بەدی بهێنین".

ر.م