هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

کورد و دۆستەکانیان، لەدژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە چەندین شاری ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان.

لە پاریس هەوڵە داگیرکارییەکانی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا، چالاکییەکە بە بانگەوازی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – فەرەنسا/ CDK-F ) و تەڤگەری ژنانی کوردستان لە فەرەنسا (تەژەکە  - فەرەنسا-/ TJK-F) و چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی جەماوەری و نوێنەری فەڕەنسییەکان پێکهات، کاتژمێر ٧:٠٠ ی ئێوارەی دوێنێ، لەبەردەم ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە پاریس دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا سەدان کورد و دۆستی کوردان ئامادە بوون، پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەیەدە بەرز کرانەوە.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ چالاکی چوارشەممەی برۆکسل لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا کرا، چالاکییەکە کاتژمێر ١:٠٠ دوای نیوەڕۆ لە برۆکسل دەستپێدەکات.

مارسیلیا

کوردستانیانی مارسیلیا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم بینای پارێزگای مارسیلیا و کونسولگەری ئەمریکا چالاکیان کرد. لە چالاکییەکەدا چەندین جار وترا "بکوژ ئەردۆغان، هاوکاری ئەمریکا"، "هەر ساتێک دەبێت مرۆڤ بۆ هەموو شتێک ئامادە بێت". لە چالاکییەکەدا بانگەوازیی بۆ چالاکی ڕۆژی سێشەممەی مارسیلیا لەبەردەم نوێنەرایەتی ئەوروپا کرا کە بڕیارە کاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

رێنێس

لە شاری ڕێنێس-ی فەرەنساش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران. چالاکییەکە بە بانگەوازی کۆمەڵەی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و کۆمەڵەی زین بەڕێوەچوو، لە گۆڕەپانی کۆڵۆمبیا دەستیپێکرد. کوردستانی و دۆستەکانیان هەتا گۆڕەپانی ڕێپەبلیکۆ ڕێپێوانیان کرد پانکارتی "نا بۆ داگیرکاریی"یلان کردەوە.

بیەل

لە بێرن، بیەل و باسێل-ی سویسرا-ش، کوردستانیان لەدژی هەوڵدانی داگیرکەریی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان. چالاکوانان پانکارتی "رۆژئاوا ناخەیە دەست فاشیزمەوە، لەدژی داگیرکاریی ڕۆژئاوا بپارێزن"، "لەدژی فاشیزمی ئەردۆغانی بکوژ بەرخۆدان دەکەین"، "خاوەنداری لە بەها مرۆییەکانی ڕۆژئاوا دەکەین"یان کردەوە.

بێرن

کوردستانی و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد(جەدەکە- CDK)ی بێرن، لە گۆڕەپانی وایسنهاوس گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دروست کرد. بەناوی پەیەدەی سویسرا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد باس لەوە کرا چۆن لەدژی داعش کورد بەرخۆدانی کردووە. ئێستاش لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەرخۆدان دەکات.

هەروەها بە هەمان ئامانجەوە، لە پێش وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەریش چالاکی کرا.

دانهاخ

لە شاری دانهاخی هۆڵەنداش، کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا کۆ بوونەوە.

لە چالاکییەکەدا چەندین دروشمی وەکو "فاشیست، دیکتاتۆر ئەردۆغان"، "ئەوروپا هاوکاری دەکات، تورکیا بۆمباران دەکات" لە چالاکیدا بانگەوازی بۆ چالاکی ڕۆژی چوارشەممەی برۆکسێل کرا کە بڕیارە لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوە بچێت.

ف.ق