هەڵئاوسانی ئابوری لە تورکیا گەیشتە ٢٥٪

ناوەندی ئاماری تورکیا ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوریی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند، بە پێی ئەو داتایانەی کە بلاوی کردووەتەوە ئەو ڕێژەیە گەیشتە بەرزترین ئاستی ١٥ ساڵی ڕابردوو لە تورکیا و گەیشتووەتە ٢٤.٥٢٪.

 

ناوەندی ئاماری تورکیا ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوری لە مانگی ئەیلول-ی لە تورکیا بلاو کردەوە  بەپێی ئەو ئامارانە ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە  ٢٤،٥٢٪ .

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆررتە لە ماوەی مانگێکدا، هەڵئاوسانی ئابوری لە تورکیا ٦،٣٪ زیادی کردووە و لە ماوەی ساڵێکیش دا ٢٤،٥٢٪ زیادبووە.

بەو شێوەیە ڕێژەی ١٧،٩٪ی هەڵئاوسانی ئابوری تورکیا لە مانگی ئاب/خەرمانان، لەم مانگی ئەیلول/رەزبەر گەیشتووەتەوە ٢٤،٥٪، ئەوەش بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ئەردۆغانە بۆ نەبوونی قەیرانی ئابوری.

ک-ش