هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ئەرمەنستان پیرۆز کرا

٣٥ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە هەرێمی (ئەلەگەز)ی ئەرمەنستان پیرۆز کرا.

پیرۆزبایی لە هەرێمی (ئەلەگەز)ی ئەرمەنستان بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی کوردستانی و یەکێتی ژنانی ئازادی ئەرمەنستانەوە بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی دامەزراوە کوردییەکانی ئەرمەنستان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (ئاشخاراکان) و کوردەکانی هەموو ناوچەیەکی ئەرمەنستان و دۆستە ئەرمەنەکانیان بەشداری پیرۆزباییەکەیان کرد.

هاوسەرۆکی (یەکێتی گەلی کورد) ی ئەرمەنستان و پەرلەمانتار (کنیازێ حەمید)، (چیچەک ڕزگار) ئەندامی (یەکێتی ژنانی ئازادی ئەرمەنستان)، دایکی گەریلا (زیتون کوتیکیان)، (سلۆ دەربۆ) سەرۆکی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستانی یەک لەدوای یەک قسەیان کرد.

وتاربێژەکان ڕایانگەیاند: "هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ناوی ژیانەوەی کوردە. سەرەتای تێکۆشانی شکۆی گەلی کوردە. کوردان بەوە وتوویانە من هەبووم، من هەم، بەردەوامیش هەر هەبم".

لە وتەکانیاندا ئاماژە بەوە کرا کە بۆ ئەوە ئەو دەستکەوتانەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لەناونەچن، پێویستی بە یەکێتی هەیە.

دوای وتەکان، هەر یەک لە (باری یوسوبۆڤ، فێریک هامۆیان، ئەشۆ نادۆیان، فوونزیک ئۆسۆیان، ئاسیا-تەلمان ئاغایان) هاتنە سەر شانۆ و هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

ک-ش