واژۆكانی دژبه داگیرکاریی توركیا ڕاده‌ستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كران
کاوە محەمەد پەرلەمانتاری عێراق داواکاری و واژۆكانی «كه‌مپینی دەستپێشخەری دژی داگیرکاریی تورکیا»ی لە یاداشتێکدا ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد.
کاوە محەمەد پەرلەمانتاری عێراق داواکاری و واژۆكانی «كه‌مپینی دەستپێشخەری دژی داگیرکاریی تورکیا»ی لە یاداشتێکدا ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد.
کاوە محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاداشتێکی بە واژۆی خۆی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (په‌رله‌مان) کرد و داواکاریی ئەو ٨٩١ کەسەی باشووری کوردستانی گەیاندە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە لە چێوه‌ی كه‌مپینی دەستپێشخەری دژی داگیرکاریی تورکیا ڕۆژی ٣ی تەمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ ڕاده‌ستی نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری سلێمانی كرابوون.
کاوە محەمەد لە یاداشتەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ناڕەزایەتییەکان لە هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر دەبن و خەڵکەکەمان بەهۆی ئەو هێرشانەوە شەهید دەبن و قوربانیی دەدەن. بەڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی جددی و کردەوەییمان لە حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم نەدیوە. پێشتریش داوامان کردبوو کە ئەم بابەتە بەشێوەیەکی کراوە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
له یاداشته‌كه‌دا هاتووه، «لە ڕۆژانی ڕابردوو پێشوازیمان لە گرووپێک کرد کە لیستێکیان بە ٨٩١ واژۆوەوە پێشکەشی ئێمە کرد و ئاماژەیان بە چەندین خاڵی گرنگ کردووە. ئێمە پشتیوانی ناوەڕۆکی ئەو داواکارییە دەکەین و دەمانەوێت سەرنجتان ڕاكێشینه سەر ئەو داواکارییانە و ناڕەزایەتیی هاوڵاتیان. هەروەها به‌رپرسایه‌تی و ئەرکێک کە دەکەوێتە ئەستۆتان بەبیرتان دێنینه‌وه پێش ئەوەی ئەم بابەتە بگۆڕدرێت بە دۆخێکی گەورەتر و مەترسیدارتر.»
كه‌مپینی دەستپێشخەری دژی داگیرکاریی توركیا، ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران\٣٠ی جۆزه‌ردان ڕاگه‌یه‌نرا و ڕۆژی ٣ی تەمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ یاداشتێکیان بە واژۆی ٨٩١ کەسەوە ڕادەستی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد کە تیایدا ئاماژە بۆ چوار خاڵ كرابوو:
یه‌كه‌م : په‌لامار و داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و دەسدرێژییە بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم و عێراق و پێچه‌وانه‌ی گشت یاسا كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پره‌نسیپی دراوسێیه‌تی باشە و هێرش و داگیركارییەكە كە لەسەر خاكی وڵاتێكی دی بەڕێوە دەچێت.
دووه‌م: ئه‌م په‌لاماره په‌لامارێكی داگیركارانەیە بۆ سه‌رجه‌م خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌كه‌ین، پێشمانوایه مه‌ترسییه‌كی جدییه له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و پێگه و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و بوونی هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی وڵاتێكی بێگانه و بنكەو بارەگاكانی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیی راسته‌قینه‌ن بۆ ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێم.
سێیه‌م: دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پارت و كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كان، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رۆشنبیران و ئه‌كادیمیان، گشت چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز، دەبێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م داگیركاری و په‌لاماره ناره‌وایه‌ی كە مایەی زیاتربوونی قوربانیه‌كان و وێرانبوونی خاك و ئابووریی ئەم وڵاتەیە و مه‌ترسیه‌كی جددییه له سەر ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، بە ئه‌ركی شەر شانی خۆیان هه‌ستن.
چواره‌م: ده‌وڵه‌تی توركیا له جیاتی په‌لاماردان و داگیركاریی سه‌ربازیی و درێژه‌دان بە توندوتیژی، ده‌بێت ده‌رگای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد له توركیا بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به پشت به‌ستن به‌رێكاره دیموكراسییه‌كان كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات كە ئه‌مه‌یە ئەو ڕێگا راسته‌قینەیە‌ی خزمه‌ت بە ئاشتی و برایه‌تی گه‌لان و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات.
جێی باسه، دوای کۆمەڵکوژییەکەی کورتەک-یش ٥٢ پەرلەمانتاری عێراق داوایان لە پەرلەمان کرد کە لەسەر بابەتی داگیرکاری کۆببێتەوە. هەروەها ١٥ پەرلەمانتاری هەرێمیش واژۆیان کۆکردبووەوە تا پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە کۆببێتەوە. بەڵام تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە ئەنجام نەدراوە.
s.m