وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران: نزیکەی ٧ هەزار کەس دەستگیرکراون

هێزەکانی ڕژێمی ئێران ژمارەیەک منداڵی خێزانێکیان ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە و وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، "نزیکەی ٧ هەزار کەس دەستگیرکراون."

سەید نەقوی حسێنی وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێدا بەر لە دانیشتنی هاوبەشی کۆمسیۆنەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و شۆرا و ناوخۆی وڵات، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی ٧ هەزار کەس دەستگیرکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە چالاکوانان ڕایدەگەیەنن، ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاترە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دەستگیرکراون کە منداڵی تەمەن خوار ١٥ ساڵیشیان تێدایە.

لە لایەکی ترەوە هێزەکانی ئەمنی لە ماڵێکدا ژمارەیەک منداڵیان دەستگیرکردووە و چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ژمارەیەک سەرچاوە لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتی و منداڵ دەستگیرکراون و شەوان لە دەرەوە و لە کەشوهاویەکی ساردا کە هەندێک جار لەژێرسفرەوە، ئاویان پێدادەکرێت و بەو شێوەیە ئەشکەنجە دەدرێن.

خانەوادەی زیندانیان چەندین ڕۆژە لەبەرامبەر زیندانەکان چاوەرێ دەکەن، هەواڵیکی منداڵەکانیان بزانن، بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسان و هێزە ئەمنیەکان لە زیندانەکاندا بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ زیندانیان دەکرێت و چ سزایەک چاوەڕێیان دەکات.

ف.ق