وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌ڵمانیا له تاران كۆبوونه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریفی ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به شه‌ڕی ئابووری كردووه، له ئاسایش‌دا نابن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریفی ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به شه‌ڕی ئابووری كردووه، له ئاسایش‌دا نابن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریفی له تارانی پایته‌خت پێشوازی له هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد. زه‌ریفی دوای زیاتر له كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، بۆ مێدیاكان دوا.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، با كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به شه‌ڕی ئابووری له دژی ئێران كردووه و پشتیوانی له شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له ئاسایش‌دا بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رنجی خسته سه‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران و گوتی، ئاڵۆزییه نوێیه‌كانی هه‌رێمه‌كه، تره‌مپ-یش به‌ره‌و لای خۆیان ڕاده‌كێشن. ئه‌مه ئه‌نجامی شه‌ڕی ئابوورییه له دژی ئێران.
زه‌ریفی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تاكه ڕێگه بۆ كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان، كۆتاییهێنانه به شه‌ڕی ئابووری. گوتیشی، ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئاڵۆزییه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن. ئێمه‌ش له‌م ڕۆڵه‌دا هاوكارییان ده‌كه‌ین.
s.m