ئەنجومەنی ویلایەتی قوبێجی کەنەدا ڕەشنووسێکی ئامادە کرد و تێیایدا داوای کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر داگیرکەری تورکیا پیشان بدرێت. لە ڕەشنووسەکەدا بە ناوی پەرلەمانتاران داوا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کرا، لێکۆلینەوە لە هێرشە داگیرکەریەکان دەوڵەتی تورک بکرێت و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکات.
ئەنجومەنی ویلایەتی قوبێحی کەنەدا پشتگیری خۆی بۆ گەلی کورد نیشاندا و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن. هەروەها داوا کرا، هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ بدەن و ڕێز لە مافی مرۆڤ بگیرێت و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ف.ق