وێنه‌كانی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا له‌ مه‌خموور

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو بۆردومانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودییان كرد له‌ قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان. له‌ ئه‌نجامدا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ڕابردوو بۆردومانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی قه‌زای مه‌خمووریان كرد و شوێنی هاوڵاتییانی سیڤیلی وارگه‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. به‌و هۆیه‌وه‌ ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانێكی زۆر به‌ شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و باخ و باخچه‌ی هاوڵاتییان گه‌یشت. 

s.m