'وێنەکانم خزمەت بە تێکۆشانی نەتەوەیی دەکەن'

نیگارکێش سینان هەزەر وتی، "ئەو بە وێنەکانی دەیەوێت جیهان لەوە ئاگادار بکاتەوە کە دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و ڕایگەیاند، لەگەڵ بە بەلگەکردنی وێنەکان دەیەوێت هزری نەتەوەیی بەهێز بکات."

نیگارکێش سینان هەزەر وێنەی بریندارەکانی ڕۆژئاوا کێشاوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بریندار بوون و وەک زۆرێک هونەرمەندان کە ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کورد و کوردستان دەکەن، وێنەکانی هەزەریش سەرنجی زۆری ڕاکێشاوە.

هەزەر لەبارەی وێنەکانیەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

هەزار ڕایگەیاند هونەرمەندان نابێت بەرامبەر تێکۆشان و بەرخۆدانی رۆژئاوا بێدەنگ بن، بێوڵام و بێهەڵوێست بن و وتی، "بە تایبەتی وێنەی داگیرکەری مانگی تشرینی یەکەم بۆ پاراستنی ڕژێمی ئەردۆغان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وێنەی محەمەد هەمی عومەر کە لە سەرێکانی بە هۆی بەکارهێنانی فسفۆڕ بریندار ببوو، لە هیچ ویژدانێکدا جێگەی نەدەبووەوە."

هەزەر وتیشی، "هەر وێنەکیشانێک، هەر ڕەنگێک و بەرهەمێک بەڵگەی دڕندەیی یە. لە هەمان کاتدا بەڵگەن. شۆڕش و تێکۆشانی ڕۆژئاوا هەموو هونەرمەندێکی لەسەر بناغەی هەستیەوە، ئاوێتەی خۆی کردووە و چاوەڕێ دەکات هونەرمەندان لە بەرهەمەکانیاندا باسی بکەن.

هەزەر باسی ئەوەشی کرد، لە بەرهەمی هونەرمەندانی گەورەدا هیوا و ئومێد رەنگدەداتەوە. وێنەی هونەرمەند کە لە گەڵ تێکۆشانی نەتەوەیی، یەکپارەیی پۆلیتیک و ئەخلاو و ئەنتەلەکتوەل ئاوێتە دەبێت، دەبێتە بەرهەما ویژدانی کۆمەڵگا. لە پێکهاتەی بناغەی نەتەوەی دیموکراتیکدا کلتور واتە هونەر. وێنە بە واتای هەبوون، ژیانەوە و ئازادی دێت. دەبێت بیر لەوە بکەینەوە بە هێزی خەیاڵ و بێ فشار، بە هونەری ئازادکردن چۆن و چی دروستدەکرێت.هەر فڵچەیەک کە لەناو هونەری ئازادی بۆ یەکێتی نەتەوەیی بەکاردەهێنرێت خەیاڵێکی نوێ بۆ هونەری وێنەکان دروست دەکات.

هەزەر دەڵێت، "هونەرمەند ئەو کەسانەن هەموو ساتەکانیان بە تێکۆشان بەڕێدەکەن. بەم تێگەیشتن و بەرپرسیاریە من ڕووداوەکان پیشان دەدەم. تۆماریان دەکەم. نەمدەویست لە کارەکەم دا شەڕ و مردن بکێشم، بەڵام کارێک خاوەن پێداهەڵدانێکی مێژوویی و بەڵگەیەکە. گرنگ وتنەوەی ڕووداوەکانە. وەک شاعیر دەڵێت، 'زەحمەتە مرۆڤ ببێتە بەڵگەکاری ئازارەکان'. ئێمە لەناو شەڕدا بەرپرسیاریمان هەیە لەدژی شەڕ بەرخۆدان بکەین و وێنەی جوانی دروست بکەین."

ف.ق