وەزارەتی ئەوقاف داوای ڕاگرتنی دراما تورکیەکان دەکات

بەپێی ڕاگەیندراوێک کە لە ١٥/٩/٢٠١٩ پێشکەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کراوە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی داوا دەکات پەخشکردنی دراما تورکیەکان ڕابگیرێت.

وەک ئاشکرایە لە میدیاکانی باشوری کوردستان ساڵانێکی زۆرە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دراما تورکیەکان پەخش دەکرێت، بێ سانسۆر و گەڕانەوە بۆ دابو نەریتی کۆمەڵگای باشوری کوردستان. بۆیە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر گەنج،ژن،منداڵ دروست کردوە و دیاردەدترین حاڵەتیش، حاڵەتی جیابونەوەیە (تەڵاق)ە کە بە هۆی دراما تورکیەکانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوولە زیادبوونە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف باس لە تێکچونی شیرازەی خێزان دەکرێت لە کۆمەڵگادا بە هۆی پەخشی دراما تورکیەکانەوە و داوا دەکرێت کە چیتر پەخشی ئەو دراما دوبلاژکراوانە ڕابگیرێت. هەروەها داوا دەکرێت پەخشی دراماکان سنوردار بکرێت بە شێوەیەک هەر درامایەک لەگەڵ ئادابی کوردەواری ڕێک نەکوێت، ڕێگا بە پەخش کردنی نەدرێت لە پێناو پاراستنی خێزان و کەمکردنەوەی دیاردەی جیابونەوە.

ک-ش