وەزیرانى دەرەوەى ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، سعودیە، میسر و ئوردن لە واشنتۆن کۆبوونەوە.
لە دواى کۆبوونەوەکەیان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بە شەڕی ناوخۆی سوریا کردووە و رایانگەیاندووە "چارەسەری سەربازی بۆ سوریا نابێت و ناشبێتە ئەڵتەرناتیڤی چارەسەری سیاسی".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا کۆتایى پێ بهێنرێت، پێویستی بەکاری دیپلۆماسی هەیە. هۆشداریشیان داوە، ئەوانەى داواى چارەسەری سەربازی دەکەن و هەوڵیشی بۆ دەدەن، جگە لە نائارامی بۆ هەرێمەکە و قوڵترکردنەوەى شەڕ هیچ ئەنجامێکى تر لەو هەوڵەیان ناکەوێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پشتیوانى لە هەوڵەکانى گیەر پیدرسن نوێنەری تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەکەن.
ر.م