وەزیری دەرەوەی میسر: ئەردۆغان بکوژە

سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر هەڵویستی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیشاندا و وتی، "ئەردۆغان بکوژە."

لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ڕیاز دڕار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک سەردانی میسری کرد و لە گەڵ سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا شوکری ڕایگەیاند، ئەردۆغان دەیەوێت باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا داگیر بکات و وتی، " ئەردۆغان بکوژە. بە پێی یاسای نێودەوڵەتیەکان ناجوولێتەوە. ئێمە بڕوامان وایە ئەردۆغان دەیەوێت هەرێمەکە بکاتە ژێر مەترسیەوە. پێویستە یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لەو هەڵوێستە دەکەین.

شوکری ڕایگەیاند، ڕۆلی مەسەدە لەو پرسەدا زۆر گەورەیە

'کۆمکاری عەرەبی دەبێت بڕیار بدات'

شاندی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا ڕایگەیاند، ڕۆلێکی گەورە دەکەوێتە سەر ئەستۆی میسر. بڕوامان وایە میسر ئەرکەکەی جێبەجێدەکات. کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە. ئێمە چاوەرێدەکەین بە پشتگیری میسر بڕیاری گرنگ بدرێت. ئێمە بروامان وایە ڕێگە لە کارەساتێکی گەورە دەگیرێت و ڕێگە بە داگیرکردنی خاکی سوریا نادرێت. ئێمە داوا دەکەین، کاروباری کونسولخانەکانی تورکیا لە وڵاتانی عەرەبی ڕابگیرێن.

'تورکیا و قەتەر دەیانەوێت سوریا پارچە بکەن'

لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕاگەیەندرا، قەتەر پشتگیری لە تورکیا دەکات. شوکری وتی، "قەتەر پشتگیری لە ئەردۆغان و ئیخوان موسلمین دەکات و دەیانەوێت سوریا و وڵاتانی تری عەرەبی پارچە بکەن.

شوکری ڕاشیگەیاند، ئامانجەکەیان ئەوەیە پڕۆسەکە تێکبدەن، دەمانەوێت لەگەڵ مەسەدە سوریایەکی دیموکرات دروست ببێت.

ف.ق