١٤ بەرخودێری مانگرتوو لە ستراسبۆگ کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا

١٤ چالاکوانى مانگرتوو لە ستراسبۆرگ، کە ماوەى ١٦١ رژە لە چالاکیى مانگرتندان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە دوای پەیامەکەى ئۆجالان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، کۆتایى بە چالاکییەکەیان دەهێنن.

١٤ چالاکوانى بەرخودێر لە رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەرز لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان لە چالاکیى مانگرتنی بێسنوور کردبوو. ئەمڕۆ لە دواى پەیامەکى عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆتایهێنان بە مانگرتنەکان و لە دواى ١٦١ رۆژ مانگرتن، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

دواى ئەوەى پارێزەرانى ئۆجالان پەیامەکەى ئۆجالانیان خوێندەوە، چالاکوانانى مانگرتووی ستراسبۆرگ لێدوانێکیان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان دەهێنن.

دەیان کەس لە شارە جیاجیاکانى ئەوروپاوە بەشداریى کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەى چالاکوانانى مانگرتووی ستراسبۆرگ بوون و یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا - KCDK-E) لێدوانێکى پێشکەشکرد.

کۆچ رایگەیاند، چالاکیی مانگرتنەکەیان لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەزەوە دەستیپێکردووە. راشیگەیاند "سەرۆک ئاپۆ، خۆشەویستی و رێزی ئێمە بۆ تۆ بێسنوورە و هەتاهەتایە ئەوەش بەردەوامیى دەبێت".

کۆچ ئەو وتەیەیى ئۆجالانى بە بیرهێناوەیە کە لە پەیامەکەیدا وتبووی "دەبێت ئێوە بەشێوەیەکى پێویست و پڕاوپڕ لەگەڵم بن و رێ بکەن" و راشیگەیاند، ئێمەش لەو بوارەدا بەڵێن دەدەین.

دواى کۆچ، ساری کایا وتی "ئێمە لە قۆناغێکى گرنگ و مێژوویداین. ئێمە قۆناغێکى گرنگ و هەڵمەتیکى بەرخودانمان تێپەڕاند".

ساری کایا وتیشی، بەرخودان ئەنجامێکى گرنگی بەدەستهێناوە. سەرکەوتنەی ئەم هەڵمەتەش بەهۆی شەهیدانى گیانبەختکردووە بووە.

ساری کایا ئەوەشی وت "ئەو هاوڕێیانە وتیان، دەبێت ئیدی ئێمە کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ بهێنین و لە پێناوەشدا شەهید بوون".

 

ر.م