باڵیۆزی توركیا له به‌ریتانیا ئومێد یالچین نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی به‌ریتانیا ناردبوو كه به‌شدارن له كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» و داوای لێ كردبوون له كه‌مپینه‌كه بكشێنه‌وه. یالچین داواشی كردبوو ئه‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه ئه‌مڕۆ له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له نامه‌كه‌یدا باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا ئه‌و چالاكییه‌ی به هه‌وڵدانێكی «ئیستفزازی» ناوبردووه و داوای له سه‌ندیكاكان كردووه ده‌ست له داواكارییه‌كانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان به‌رده‌ن.
سه‌ره‌ڕای زه‌خت و فشاره‌كان، كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠١٦ له په‌رله‌مانی ئه‌و وه‌ڵاته ده‌ستیان پێكردووه، به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن له چوارچێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌دا ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو و زۆر نوێنه‌ری سه‌ندیكاكان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و سیاسه‌تمه‌داران ئاماده بوون.
نوێنه‌ری سه‌ندیكای «Unite The Union» و هاوسه‌رۆكی كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» سیمۆن دوبینس ڕایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌ر بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانانه‌وێنن و له هه‌موو كاتێك زیاتر پشتگیری له كوردان ده‌كه‌ن. گوتیشی «ڕوونه كه ده‌وڵه‌تی تورك دڵخۆش نییه كه ئێمه پشتیوانی له كوردان بكه‌ین. ئێمه له جاران زیاتر پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانی كردن له كوردان ده‌كه‌ین و كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان گه‌شتر ده‌كه‌ین.»
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن ئه‌نمه‌ش دێسای ڕایگه‌یاند، یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ گه‌لانی چه‌وساوه بۆ ئه‌وان ئه‌ركه و هه‌ڕه‌شه‌كانی باڵیۆزی توركیا دووریان ناخاته‌وه له‌و هه‌نگاوه. ناوبراو گوتیشی، «ئه‌ركی ئێمه‌یه كه سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر كوردان و ئۆپۆزسیۆن. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاكێشینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی داگیركردنی ڕۆژاڤا و له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئۆجالان ئازاد ببێت و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد بكرێت، ڕۆڵی خۆمان ده‌گێڕین و ئه‌م به‌رنامه‌یه ساز ده‌كه‌ین. من و هه‌ڤاڵه‌كانم له‌م بابه‌ته‌دا پێداگرین و هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێكیش فشارمان بخاته‌سه‌ر پاشه‌كشه ناكه‌ین.»
سه‌رۆكی ١٤ سه‌ندیكا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی باڵیۆزه‌كه‌ی توركیایان دایه‌وه
سه‌رۆكه‌كانی ١٤ سه‌ندیكای به‌ریتانیا كه نوێنه‌رایه‌تی نزیكه‌ی ٥ ملیۆن كرێكار و كارمه‌ند ده‌كه‌ن، نامه‌یه‌كیان بۆ باڵیۆزی توركیا نارد و گوتیان، به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانی‌یان بۆ كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» و ئه‌و به‌رنامه‌ش ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پلانی بۆ دانرابوو. له نامه‌كه‌دا هاتووه: «ئێمه نیگه‌رانین له‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا و هێرشه‌كانی سه‌ر كوردان. ئێمه ئه‌وه به پره‌نسیپی خۆمان ده‌زانین كه هه‌تا كوردان ئازاد ده‌بن، له‌پشتیان بین.»
«ئێمه له ئه‌زموونی خۆمانه‌وه له به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا ده‌زانین كه شه‌ڕی چه‌كداری چه‌نده كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ده‌كات. سه‌رۆك كۆماری تورك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ٢٠١٥ یه‌كلایه‌نه كۆتایی به گفتوگۆكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالان هێنا و هیوای ئێمه‌ی شكاند. ئێمه پێمان وایه كه بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا ئاشتی به‌دیبێت، ده‌بێ دیسان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالان و نوێنه‌رانی گه‌لی كورد گفتوگۆ بكرێت. به‌ڵام هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌بێت و نه‌توانێت پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی ببینێت، مومكین نییه ئه‌وه به‌دیبێت. ده‌بێ ده‌موده‌ست هه‌لومه‌رج باش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له توركیا ده‌كه‌ین كه ئۆجالان ئازاد بكرێت.»
سه‌رۆكی ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی ئه‌م نامه‌یان ئیمزا كردووه:
Mîck Whelan – Associated Society of Locomotive Engineers and Firemen
Dave Ward – Communications Workers Union
Larry Flanagan – Educational Institute of Scotland
Matt Wrack - Fire Brigades Union
Doug Nicholls – General Federation of Trade Unions
Tim Roache – GMB union
Mary Bousted - National Education Union
Kevin Courtney - National Education Unio
Mick Cash - National Union of Rail, Maritime and Transport Workers
Mike Clancy – Prospect
Mark Serwotka - Public and Commercial Services Union
Manuel Cortes - Transport Salaried Staffs' Association
Len McCluskey – Unite the Union
Paddy Lillis - Union of Shop, Distributive and Allied Workers 3
Stephen Cavalier – Thompsons Solicitors
s.m