هاوڵاتییانی ئه‌و ١٤٠ گونده‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر له نامه‌كه‌یاندا داوای ده‌ركردنی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ژیانیان تێكچووه. تیایدا هاتووه، «كوێستانه‌كانمان سه‌رچاوه‌ی ژیانی ئێمه‌ن. ئێستا ناتوانین بچینه كوێستانه‌كان. شه‌وانه تا به‌ربانگ به‌هۆی جموجۆڵی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان منداڵه‌كانمان خه‌ویان لێ ناكه‌وێت.»
له نامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه پرد و ڕێگه‌كانیان خرابوون. ڕوویان له سه‌رۆك كۆماری تورك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و نووسیویانه: «ئه‌گه‌ر خۆت به موسوڵمان ده‌زانی، بۆمبارانی فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه ڕاگره و سه‌ربازه‌كانی خۆت بكشێنه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ٢٠كم سنووری به‌زاندووه. سه‌دان گوندی ئێمه چۆڵكراون. ئێوه گه‌لی شیلادزێ، مێرگه‌سۆر، قه‌ندیل، قه‌ڵادزێ، كه‌ژه‌ك و كهندهكۆلان-تان قڕكرد. ئێوه له‌و كوشتنه چیتان به‌ده‌ستهێناوه؟ ته‌نیا له كهندهكۆلان ٤٠ هاوڵاتیتان كوشتووه.»
گوندنشینانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس هه‌زاران كه‌سیش بكوژێت، له ئه‌نجامدا چاره‌نووسی ئه‌ردۆغان وه‌ك چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییه.
هه‌ر له نامه‌كه‌دا ئاماژه به بیانووی ده‌وڵه‌تی تورك له بۆردومانكردنی برادۆست كراوه و تیایدا هاتووه، «په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئێمه نییه. ئێمه له گوند و واری خۆمانین. په‌كه‌كه له‌نێو ئێمه‌دا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵیدا نییه.»
دانیشتوانی گونده‌كانی برادۆست هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌هۆی زه‌خت و فشاره‌كان نایانه‌وێت ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
s.m