١٥ زیندانی لە گرتوخانەیەکی بەغداد هەڵهاتن
رۆژی شەممە ١٥ زیندانی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له رۆژهەڵاتی شاری به‌غدا هەڵهاتن
رۆژی شەممە ١٥ زیندانی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له رۆژهەڵاتی شاری به‌غدا هەڵهاتن
رۆژی شەممە ١٥ زیندانی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری به‌غدا هه‌ڵاتن و پۆلیس سێ کەسی لەو هەڵهاتووانە ده‌ستگیركردەوە.
زیندانییه‌كان له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات له رۆرژهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ڵاتوون كه له بنه‌ڕه‌تدا ٧٠ زیندانیی تێدا بووه.
زیندانییه‌كان له‌كاتی بردنی خواردن بۆیان هەلی هەڵهاتنیان قۆستووەتەوە، چونکە له‌و كاته‌دا پاسه‌وانی بنكه‌كه نانی داونه‌تێ و پاسه‌وانه‌كه‌یان راكێشاوه‌ته لای خۆیان و له پاسه‌وانه‌كه‌یان داوه دەستیان بەسەر چەکی پاسەوانەکان گرتووە و ١٥ كه‌سیان زیندانه‌كانیان شكاندوه و هه‌ر به جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له بنكه‌كه رایانكردووه‌ته ده‌رەوە.
له دوای رووداوه‌كه‌ش، بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق بۆ كاروباری پۆلیس هاتووه‌ت ه‌سه‌ر هێڵ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد و فەرماندەی پۆلیسی به‌غدا و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منیی دیكه به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عیراق له پۆسته‌كه‌یان دوورخرانه‌وه.
ژ.ت