١٥ هەرێمى جۆلەمێرگ قەدەغە کران

پارێزگاری تورک لە جۆلەمێرگ ١٥ هەرێمى بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بە هەرێمى ئەمنیى تایبەت راگەیاند وهاتووچۆی هاووڵاتییانی بۆ ئەو هەرێمانە قەدەغە کرد.

بە بڕیاری پارێزگاری تورک ئەمڕۆ لە ناوەند و ناوچەکانى جۆلەمێرگ ١٥ هەرێم بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بە پاساوی "هەرێمى ئەمنیى تایبەت" قەدەغە کران و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى هاووڵاتییانی لەو ناوچەدا قەدەغە کرد.

 بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی پارێزگاری جولەمێرگ هەرێمەکانی ئاککاسی، چگل، کریک داغ، بووزوول، کاندل، ئالاندۆز، ئۆقوول، جەیلانێ، چەمەنلی، کازان و گردی سوارا، گردی مەولا حسێن و چیای ئۆزپناری گەڤەر و گۆل کوچوکگەلکا لە ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول هەتا ١٣ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە هاووڵاتیانی مەدەنی قەدەغەکراوە.

ک-ش