١٥٤ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كانی توركیادان
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی دۆخی ڕۆژنامه‌وانانی توركیا و باكووری كوردستانی ئاشكرا كرد. تیایدا هاتووه ١٥٤ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كاندان.
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی دۆخی ڕۆژنامه‌وانانی توركیا و باكووری كوردستانی ئاشكرا كرد. تیایدا هاتووه ١٥٤ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كاندان.
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) ڕاپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی ٦ مانگی ڕابردووی دژبه ڕۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانیان داوه دیسان ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری بوونه‌ته‌وه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ڕایگه‌یاند، ڕۆژنامه‌وانان سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی دژوار هه‌وڵیان داوه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی مێدیا ئازاده‌كاندا گرتووه و مێدیایه‌كی یه‌كڕه‌نگی خستووه‌ته‌گه‌ڕ. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ڕێی ئه‌و مێدیایه‌وه هه‌وڵی داوه ڕاستییه‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ڕۆژنامه‌وانه ئازاده‌كان چاونه‌ترسانه حه‌قیقه‌تیان پاراستووه و به‌بڕیاره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژنامه‌وانی تاوان نییه. ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و زیهنیه‌ته سته‌مكاره سه‌ركه‌وتن، ڕۆژنامه‌وانن كه به‌رگرییان له پێگه و په‌یامه‌كانیان كردووه.
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئامارێكی خستووه‌ته‌ڕوو و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ١٥٤ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كانی توركیادان. هه‌روه‌ها ئه‌م زانیارییانه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:
- ١٥٤ ڕۆژنامه‌وان له زیندانن.
- ٣٤ ڕۆژنامه‌وان ده‌ستگیركران.
- ١١ ڕۆژنامه‌وان زیندانی كران.
- ٢٩ ڕۆژنامه‌وان ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه كرانه‌وه.
- دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ٨ ڕۆژنامه‌وان كرایه‌وه.
- ٢٨٧ ڕۆژنامه‌وان دادگه‌یی كران.
- به‌گشتی سزای ١١٩ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیكردن بۆ ٤١ ڕۆژنامه‌وان بڕایه‌وه.
- ٢٢ ڕۆژنامه‌وان ئازاد كران.
- ٢ ڕۆژنامه‌وان سنووربه‌ده‌ر كران.
- هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن.
s.m