٢٧هه‌مین كۆنگره‌ی مانگی سووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
مانگی سووری كوردستان كه ڕێكخراوێكی هاریكاریی مرۆییه له شاری بۆن-ی ئه‌ڵمانیا ٢٧هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد.
مانگی سووری كوردستان كه ڕێكخراوێكی هاریكاریی مرۆییه له شاری بۆن-ی ئه‌ڵمانیا ٢٧هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد.
٢٧هه‌مین كۆنگره‌ی مانگی سووری كوردستان به به‌شداریی ١٠٠ ئه‌ندام و چه‌ندین میوان له شاری بۆن-ی ئه‌ڵمانیا ساز كرا. سه‌رۆكی مانگی سووری كوردستان د. ڕۆژڤان بیلگین له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان ساڵی ٢٠١٨ به هێز و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیه‌وه هاریكاری گه‌لی عه‌فرین و زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕ و كه‌سانی هه‌ژاری كردووه له سه‌رانسه‌ری كوردستان.»
پاش ده‌ستنیشانكردنی دیوانی كۆنگره، ڕاپۆرتی ئابووریی ساڵی ڕابردوو خوێنرایه‌وه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: «له ساڵی ٢٠١٨‌دا له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاریكاریی به‌په‌له، پڕۆژه‌ی ته‌ندرووستی، پڕۆژه‌ی منداڵان، پڕۆژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی قوربانی، سه‌رفتره و زه‌كات، پڕۆژه‌ی بونیادنانی خانوو له شرنا‌خ، پڕۆژه‌ی پشتگیریی دایكانی ئاشتی و پڕۆژه‌ی پشتگیریی زیندانییانی نه‌خۆش-دا به‌گشتی بڕی ٣ ملیۆن و ١٣٤ هه‌زار یۆرۆ و ١٠٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هاریكاری پێشكه‌شی زیانلێكه‌وتوانی جه‌نگ و كه‌سانی هه‌ژاری كوردستان كراوه. هه‌روه‌ها ٥٥٩ خێزانی نوێ له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوشكوبراكان-دا هاریكارییان وه‌رگرتووه.»
له كۆنگره‌كه‌دا په‌یامی پیرۆزبایی مانگی سووری كورد له ڕۆژاڤا خوێنرایه‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا سوپاسی مانگی سووری كوردستان كرابوو له به‌رانبه‌ر پشتیوانی كردنیان له شۆڕشی ڕۆژاڤا.
به‌شداربوانی كۆنگره‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، له ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠١٨ به‌دواوه مانگی سووری كوردستان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی پێویستییان پێ هه‌یه، له عه‌فرین و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌باتیان كردووه.
ئه‌ندامانی كۆنگره بۆ به‌هێزكردنی خه‌باتی ڕێكخراوه‌كه له ساڵی ٢٠١٩دا، پێشنیاز و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رفره‌وانیان كرد. هه‌روه‌ها خه‌ڵات پێشكه‌شی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی مانگی سووری كوردستان كرا كه زیاتر له ٢٠ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كار ده‌كه‌ن. له كۆتایی كۆنگره‌شدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
s.m