٣هەمین فستیڤاڵی سینەمای کوردی لە بیلبائۆ کۆتایی پێهات

پلاتفۆرمی "کوردیستانێکی الکارتاسونا" کە پلاتفۆرمێکی پشتیوانی لە گەلی کوردە لە هەرێمی باسک-ی ئیسپانیا ٣هەمین فستیڤاڵی سینەمای کوردی ڕێکخست و دوینی ئێوارەیە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات.

٣هەمین فستیڤاڵی سینەمای کوردی لە ڕۆژانی ٥،١٢ ١١٩ی تەشرینی دوویەم لەسالۆنی (بیلبۆ ڕۆک) بە نمایش کردنی فیلمەکانی گوڵستان، خۆری باکوور، کوردستان شۆڕشی ژنان و ١٤ی تەموز بەڕێوە برا.

پلاتفۆرمی پشتیوانی لە گەلی کورد لە هەرێمی باسک هەمو ساڵیک  بە بەرێوەبردنی هەفتەی سینەمای کوردی هەوڵ دەدات خەبات وتێکۆشانی گەلی کورد، بەرخۆدان و ئێش وئازار و سەرکەوتنەکانی لە رێگای سینەماتۆگرافی بە گەلی باسک بگەیەنێت.

شایانی باسە کە ئەمسال لە لایەن ژنان وگەنجانی باسکەوە پیشوازییەکی باش لە فستیڤالەکەک.

ک-ش