٣٨ شانۆ گەیشتنە بەشی کۆتایی فیستیڤالی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان

چواردەیەمین فیستیڤالی شانۆی سەرشەقام ڕۆژی هەینی ٢٣ی ئاب/١ ی خەرمانان دەستپێدەکات.

فاتح بادپەروا، بەرپرسی چواردەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شاتۆی سەرشەقام لە مەریوان، هەڵبژاردنی ٣٨ شانۆگەری بۆ بەشی کۆتایی چواردەیەمین فیستیڤالی شانۆی سەرشەقام ڕاگەیاند.

وتیشی: ١١ شانۆگەری لە بەشی پێشبڕکێی ئێران، ٥ شانۆگەری لە بەشی نەریتی سونەتی، سێ شانۆگەری لە بەشی وەرچەرخانە جێبەجێکارییەکان، سێ شانۆگەری لە بەشی نێونەتەوەیی (شانۆگەری ناوخۆ) ٨ شانۆگەری لە بەشی نێونەتەوەیی (شانۆگەری دەرەکی) پێنج شانۆگەری لە بەشی هەڵبژێردراوی فیستیڤالەکان و چوار شانۆگەری لە بەشی منداڵ و مێردمنداڵان لەم فیستیڤاڵە قەبوڵ کراون.

فیستیڤالی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان هەموو ساڵێک ڕووبەڕووی پێشوازییەکی فراوانی خەڵک دەبێتەوە لە شارەکە.

ئەمساڵیش ئەم فیستیڤاڵە لە ڕۆژی ٢٣ - ٢٧ ئاب/ ١ - ٥ی خەرمانان لە مەریوانی پایتەختی شانۆگەری سەرشەقامی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ک-ش