٤ کرێکاری تۆکی دەستگیرکران

٤ کرێکاری فەرمانگەى گەشەپێدانى خانوو (تۆکی – TOKÎ) لەبەر ئەوەى کە ماوەى ٢ ساڵ بوو مووچە و مافی خۆیان پێنەدرابوو چالاکییان ئەنجامدا. ئەمڕۆ ئەو ٤ کرێکارەی کەرتى بیناسازی لە ئەنقەرە دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک رێگا نادات کرێکارانى کەرتى بیناسازی تۆکی چادر هەڵدەن و ناڕەزایەتى دەرببڕن بۆ وەرگرتنى مافەکانیان. ٤ کرێکاری تۆکی کە بۆ وەرگرتنى مافەکانیان چادریان هەڵدابوو و داوای مافەکانى خۆیان کردبوو، دەستیگرکران.

کرێکاران لە ٢٢ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ەوە دەستیان بەو چالاکییەکردبوو و داوایان دەکرد، کە مووچە و مافی ٢ ساڵیان پێبدرێت، چونکە ئەو کرێکارانە ماوەى ٢ ساڵە بە پاساوی جۆراجۆر لە مووچە و مافەکانیان بێبەشکراون.

ئەو کرێکارانە پێشتریش هەر لەبەر داواکردنی مافەکانیان دەستیگرکرابوون.

ر.م