٤٠هەمین ساڵی دامەزراندی پەکەکە لە ڕووسیا پیرۆزکرا

لەشاری مۆسکو-ی پایتەختی ڕووسیا ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە پیرۆزکرا. بەشداربووان دەستنیشان-یان کرد کە پەکەکە گەلە وگەلیش خاوەنداریەتی لە پەکەکە دەکات.

کوردستانیانی دانیشتووی موسکۆی پایتەختی رووسیا، بەبۆنەی ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پەکەکە لە ماڵی چاندی مۆسکۆ کۆبونەوە ومەراسیمێکیان بەڕێوەبرد. مەراسیمەکە بەدەسپێشخەری ئۆتۆنۆمی فیدراڵی چاندی کوردی ڕووسیا و ناوەندی ژنانی کورد بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد وپاشان سەلاحەدین سۆرۆ سیاسەتمەداری کورد ، سەرۆکی تەڤگەری ژنانی کورد لەڕووسیا جولیتا ئارام، عەبدوسەلام عەلی نوێنەری پەیەدە وشاخەوان هەرکی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ونوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لەمەراسیمەکەدا قسەیان کرد.

بەشداربووان ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد وبڕیارەکەی ئەمریکایان لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرد.

لە مەراسیمەکە پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان کە بەزمانی ڕووسی وەرگێرانی بۆکرابوو وهەروەها کتێبەکانی تێکۆشانی ئازادی بڵاوکرایەوە.

مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی چەند بڕگەیەکی هونەری کۆتایی پێهات.

ک-ش