٥ کەناڵی تەلەفزیۆنیى ئاسمانى شاشەکانیان بۆ شەنگال رەش دەکەن
لە ٣ی ئاب دا، کە ٥هەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعشە بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنى ئێزدییەکان لە شەنگال، ٥ کەناڵی کوردیى ئاسمانی شاشەکانى خۆیان رەش دەکەن.
لە ٣ی ئاب دا، کە ٥هەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعشە بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنى ئێزدییەکان لە شەنگال، ٥ کەناڵی کوردیى ئاسمانی شاشەکانى خۆیان رەش دەکەن.
هەر یەک لە کەناڵەکانى مەدیا هەبەر، ستێرک تیڤی، چرا تیڤی، رۆناهی تیڤی و ئاریەن تیڤی بۆ بەرزراگرتنى یادی ئەو کەسانە، کە لە هێرشی چەتەکانى داعش لە شەنگال دا کۆمەڵکوژکران و رفێنران، لە کاتژمێر ١٠:٥٩ خولەکدا بۆ ماوەى خولەکێک شاشەکانى خۆیان رەش دەکەن.
هەر لە ٣ی ئاب دا و لە یەک کاتدا لە چەندین شوێنى جیهان دا خولەکێک بێدەنگی بۆ بەرزراگرتنى قوربانیانى شەنگال بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە دەیان شاردا رێپێوان لە ژێر ناوی داواى پەسەندکردنی کۆمەڵکوژی و خۆبەڕێوەبەریى شەنگال بەڕێوەدەچێت.
ر.م