٧٧ جاره داواكاری خانه‌واده‌ی ئۆجالان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه
جارێكی دیكه داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌ت كرایه‌وه.
جارێكی دیكه داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌ت كرایه‌وه.
داواكاریی فاتما و مه‌همه‌ت ئۆجالان-ی خوشك و برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داوای دیداری ئۆجالانیان له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كردبوو، ڕه‌ت كرایه‌وه. هاوكات داواكاریی خانه‌واده‌كانی زیندانییانی سیاسی هلمی یلدرم، ئۆمه‌ر هایری و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش كه له هه‌مان به‌ندیخانه ده‌مێننه‌وه، ڕه‌ت كرایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا-ی توركیا، داواكاریی خانه‌واده‌كانی به بیانووی «سنوورداركردنی مافی سزادراوان» ڕه‌ت كرده‌وه.
به‌م شێوه‌یه بۆ جاری ٧٧هه‌مین له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ به‌دواوه، داواكاریی ئه‌و خانه‌وادانه بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌ت كرایه‌وه.
s.m