٩ ڕۆژه زیندانییانی سیاسی مانیان له خواردن گرتووه
مانگرتن له خواردنی زیندانییانی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردنی زیندانییانی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
زیندانییانی دۆسیه‌ی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان (پاژك) له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٩ ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه. له ده‌یان به‌ندیخانه‌ی ٨ شاری هه‌رێمی ئیجه‌ی توركیا مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بارودۆخی مانگرتنی زیندانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
- له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی ژماره ١ و ٢-ی كركلار، زیندانییانی سیاسی به گرووپی ٣ كه‌سی مانگرتنی نۆبه‌تداری ١٠ ڕۆژه‌یان له خواردن ده‌ستپێكردووه. گرووپی یه‌كه‌م له ساڤاش ئۆزه‌ر، ماسهار گوله‌ر و فه‌تحوڵا ده‌میرتاش پێكهاتووه كه له به‌ندیخانه‌ی ژماره ١ی كركلار ده‌مێننه‌وه.
- له كۆی ١٦ زیندانیی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی ژماره ٣ی شه‌كران، ٦ زیندانی مانیان له خواردن گرتووه. زیندانییان له ڕێی خانه‌واده‌كانییانه‌وه په‌یامیان ناردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر دوای گرووپی سێیه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێك نه‌نێت، ده‌ست به مانگرتن له خواردنی بێ كۆتایی و بێ نۆبه‌ت ده‌كه‌ن.
- زیندانییانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی ژماره ٤ی شه‌كران، به گرووپی ٥ كه‌سی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
- ژنه‌زیندانییه‌كی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ژنانی شه‌كران له ئیزمیر ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد.
- له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی مه‌نه‌مه‌ن، ده‌یان زیندانیی سیاسی له مانگرتندان. یه‌كێك له‌وان یگیت ئوسته-یه كه ٥ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی تۆربالیی ئیزمیر ده‌ستگیر كرا. ٦ كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه درا و داوای لێ ده‌كرا سیخووڕییان بۆ بكات.
- له به‌ندیخانه‌ی كه‌پسووت-ی بالكشه‌هیر، ئیبراهم و كامه‌ران پۆیراز كه برای یه‌كترن ماوه‌ی ٩ ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه.
- ژنه‌زیندانییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی بوورهانیه-ی بالكشه‌هیر، مانگرتنی نۆبه‌تداری ١٠ ڕۆژه‌یان ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامن.
- له به‌ندیخانه‌كانی پیتی «م» و «ئه»ی مووغلا، مانگرتن له خواردن به‌شێوه‌ی گرووپبه‌ندی به‌رده‌وامه. یه‌كێك له مانگرتوان ئه‌كره‌م ئالتای-یه كه له مووغلا له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیر كرابوو و به‌ڕووتی له‌سه‌ر زه‌وی درێژكرابوو و وێنه‌كه‌ی له مێدیاكان بڵاوكرابوویه‌وه.
- له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی مانیسان ٤ زیندانی مانیان له خواردن ڕاگه‌یاندووه.
s.m