پارتی ئازادیى میزۆپۆتامیا: پەکەکە مێژووە تاریکەکەی گۆڕی
پارتى ئازادیى میزۆپۆتامیا (مۆپ - MOP) ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەى پیرۆز کرد.
پارتى ئازادیى میزۆپۆتامیا (مۆپ - MOP) ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەى پیرۆز کرد.
پارتی ئازادیى میزپۆتامیا (مۆپ) بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەیدا هاتووە "بە ناوی گەلی ئاسووری / سوریانی / کلدانی-یەوە ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنى پەکەکە پیرۆز دەکەین".
لە راگەیاندراوەکەى مۆپ دا ئەوەش هاتووە "سڵاو لە گەلی کوردی فیداکار دەکەین و لە کەسایەتیى کادێرى سەرکردە و ئینتەرناسیۆنالیست حەقی قەرار دا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانى شۆڕش دەکەینەوە".
"عەقڵییەتى داگیرکەریى تێکشکاند"
لە راگەیاندراوەکەى مۆپ دا ئەوەش خراوەتەڕوو "مێژووی تاریک بە دامەزراندنى پەکەکە گۆڕا. ئەو پێشکەوتنە باش و بەرچاوانە، کە پەکەکە لە هەموو ئاستەکانى ژیانی گەلی کوردستاندا ئافراندوێتی، بوونەتە هۆی ئەوە گەلانى تر بڕوای پێ بکەن و لە سەردەمى ئەمڕۆماندا پەکەکە بووەتە ئەستێرەى ئازادی.
بە تایبەتی هۆشمەندی و عەقڵییەتى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی لە دژی کاپیتالیزم، فیودالیزم و دەرەبەگایەتى، ئیسلامی سیاسی، شۆڤێنیزم، نەتەوەپەرستی و مەزهەبپەرستى ئافراند و عەقڵیەتى سیستمى داگیرکەر و چەوسێنەری تێکشکاند. بۆ ژیانى پێکەوەیى، یەکسان، ئازاد و دیموکراتیکى کۆمەڵگە رێنوێنیى خستوەتەڕوو".
"بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی ئازادیى گەلانە"
مۆپ راشیگەیاند "گەلی ئاسووری / سوریانی / کلدانی-یش سوودیان لە پەکەکە وەرگرتووە. بڕیاری ئەمریکا لە دژی کادێرە پێشەنگەکانى پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان، بڕیارێکە لە دژی ئیرادەى ئازادی گەلان".
ر.م