پارتی كۆمۆنیستی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا

پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP) ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌ جه‌میل بایك، دووران كاڵكان و مووراد قه‌ره‌یلان ده‌ریكردووه‌.

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: «وه‌ڵاتی ئێمه‌ كوردستان به‌ر له‌ سه‌د ساڵ له‌ لایه‌ن ئیمپریالیست و ده‌وڵه‌تانی مێتینگه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ پارچه‌ كراوه‌. ئێستاش ده‌یانه‌وێت كوردستان تێكبده‌ن و گه‌لی كورد بێ نه‌ته‌وه‌ بكه‌ن.»

«داگیركردنی كه‌ركووك، جه‌رابلووس، باب و عه‌فرین به‌ پشتگیریی ده‌موده‌ست و شاراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا و ئه‌ورووپا بوو. كاتێك بابه‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، ئه‌م هێزانه‌ به‌ كوردان ده‌ڵێن: [له‌ جێگه‌ی خۆتان بوه‌ستن، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێكبچێت، شتی خراپ ڕووده‌دات]. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك بكه‌ن.»

پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP) ڕایگه‌یاند: «ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریكا ئێستاش بڕیاری داوه‌ كه‌ خه‌ڵات بداته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشه‌نگه‌كانی كه‌جه‌كه‌ و په‌كه‌كه‌ جه‌میل بایك، دووران كاڵكان و مووراد قه‌ره‌یلان بگرن. ئه‌م سه‌ودایه‌ هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت، گه‌لانی كوردستان ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ قبووڵ ناكه‌ن.»

پارته‌كه‌ له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا به‌تووندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه‌ و داوای كردووه‌ خاوه‌نداره‌تی له‌ پێشه‌نگه‌كانی كوردان بكرێت.

s.m