پارتی ماویستی کۆمۆنیست: لە دژی داگیرکاری دەوەستینەوە
مەکتەبی سیاسی - کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی ماویستی کۆمۆنیست (مەکەپە - MKP) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان داوای كرد پشتگیرییه‌كان بۆ نەتەوەی کورد به‌هێزتر بكرێن.
مەکتەبی سیاسی - کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی ماویستی کۆمۆنیست (مەکەپە - MKP) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان داوای كرد پشتگیرییه‌كان بۆ نەتەوەی کورد به‌هێزتر بكرێن.
مەکتەبی سیاسی – کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی ماویستی کۆمۆنیست (مەکەپە - MKP) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە عەفرین، کۆمەڵکوژکردنی خەڵک و ئاواره‌كردنی خەڵکی وەبیر هێنایەوە. لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە، «لەگەڵ ڕێکخراوەكانی پاشكۆی ده‌وڵه‌تی تورك هەوڵ ده‌درێت هەرێمێکی توێنراوه له كورد دروست بكرێت.»
مەکەپە سەرنجی خسته سەر هێرشە داگیرکارییەکانی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری کوردستان و ڕایگه‌یاند، «سیسته‌می باڵاده‌ستی توركیا كه به ده‌ستی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەوهیه دوژمنایەتی کوردانی لە دیکتاتۆریەتی کەمالیستی وه‌رگرتووه و كه‌متر ناكات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێش خۆی.»
مهكهپه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات خواكورك بكاته بنكه‌یه‌كی سەربازی و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش هەوڵ دەدات نزیکەی ٥٠٠ گوند به گوندنشینان چۆڵ بکات و ناوچه‌كه داماڵێت له هاوڵاتیان.
مهكهپه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێرشی داگیرکاری لە دژی دەستکەوتەکانی کورد دەکرێت. ڕایگه‌یاند، تێکۆشانی نەتەوەی کورد لە دژی هێرشەکان و بەرخۆدانی داستانییان ڕه‌وایه و ده‌بێ خاوەنداره‌تی لێ بکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەرکی سه‌ره‌كیی شۆرشگێر و کۆمۆنیستەکانی تورکیا ئه‌وه‌یه کە پشتگیری‌یان بۆ نەتەوە و بزووتنەوەکانی کورد بەهێز بکەن و گەشە بە تێکۆشان بدەن و لە هەموو شوێنێك دژی داگیرکاری بوەستنەوە.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمە هێرشی داگیرکاریی دیکتاتۆری فاشیست لە دژی ناوچەی برادۆست – خواكورك بەتووڕەیی شەرمەزار دەکەین و خاوەنداره‌تی لە بەرخۆدانی گیانفیدایی بزووتنەوەی نەتەوەی کورد دەکەین له دژی ئەم داگیركارییه و سڵاویان لێ ده‌كه‌ین.»
s.m