پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا ٢ ژنی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاندید كرد
پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٢ ژنی كوردی كاندید كرد.
پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٢ ژنی كوردی كاندید كرد.
پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا (PCF) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لیستێكی ڕه‌نگینی كاندیده‌كانی ئاماده كرد. كه‌سانی ڕه‌نجده‌ر، كارمه‌ند، فێمێنیست، ژینگه‌پارێز و ئه‌نته‌رناسیۆنالیست له‌نێو لیسته‌كه‌دا هه‌ن.
ئه‌و حیزبه له‌نێو لیستی ٧٩ كاندیده‌كه‌یدا ٢ ژنی كاندید كردووه كه یه‌كێكیان جه‌میله ره‌نكلیچای-یه كه پێشتر هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا بوو. ره‌نكلیچای له ڕیزبه‌ندی ژماره ١٢ی كاندیده‌كاندایه.
لان برۆسات جێگری به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس له لێدوانێكدا باسی له تێكۆشانی كوردان كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئازادكردنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په). گوتی: پێویسته گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، «ئێمه وه‌ك كۆمۆنیست هه‌میشه پشتیوانی له كوردان ده‌كه‌ین. به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی‌یان. ئه‌و هاوكارییانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشكه‌شی ئه‌ردۆغانی كردوون، قبووڵ ناكرێت.» له درێژه‌ی قسه‌كانیدا برۆسات گوتی: «كوردان ده‌توانن متمانه به كۆمۆنیسته‌كانی فه‌ڕه‌نسا و جه‌میله ره‌نكلیچای بكه‌ن. جه‌میله كه له لیستی كاندیده‌كانماندایه بۆ ئه‌م تێكۆشانه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت. كوردان ده‌توانن باوه‌ڕ به‌م هاوپشتییه‌ی ئێمه بكه‌ن.»
s.m