به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بوو به ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا. پارتیی چه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری بزانێت، پرسیارنامه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتیی چه‌پ، ڕاوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، پێویسته ئۆجالان بتوانێت پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێكوپێكی ببینێت. میشائیل رۆت به ناوی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی توركیا كه په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئیمزا كردووه، پێویسته كۆتایی به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵی بێنێت و ئۆجالان بتوانێت چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و خانه‌واده‌كه‌ی بكات.
په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ گۆكای ئاكبوولووت پشتیوانی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد و ڕایگه‌یاند، «چاوه‌ڕوانی لێدوانێكی وه‌ها بووین له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی مێركڵ، دوای ئه‌م لێدوانه‌ش چاوه‌ڕوانین كه به‌كرده‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری.»
s.m